}

هه‌رێم.. زه‌نگی ده‌ستپێكی خوێندن لێدرا

کوردستان 09:16 AM - 2021-09-14

به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-9-2021 له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، زه‌نگی نوێی ساڵی خوێندنی 2021-2022 له‌ هه‌رێمی كوردستان لێدار و خوێندنی ناوپۆل ده‌ستیپێكرد، له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش، قۆناغه‌كانی 1-7ی بنه‌ڕه‌تی و 10 و 12ی ئاماده‌یی پێداچونه‌وه‌ به‌وانه‌كانی ساڵی رابردوو ناكه‌ن و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌خوێندنی ناو پۆل ده‌كه‌ن.

له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردوودا و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ده‌وامی رێژه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن په‌یڕه‌و كراو له‌زۆربه‌ی خوێندنگه‌كان، خوێندن به‌ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، له‌مساڵدا بڕیاره‌ سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی هه‌فته‌ ده‌وام بكرێت و خوێندنیش به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ناو پۆل بێت.

 

دھۆك.. زێده‌تر نیڤ ملیون خویندكار دێ به‌شداری پروسا خاندنێ بن

ل سنوورێ په‌روه‌ردێن پارێزگه‌ھا دھوكێ دگه‌ل رێنمایێن خوپارێزیێ ده‌ستپێكا پروسێسا خواندنێ ھیچ رێوره‌سمه‌ك بڤێ پروسسێ برێڤه‌ ناچن بتنێ دێ ده‌رگه‌ھێن خواندنگه‌ھان ھێنه‌ڤه‌كرن وده‌ست ب سالا نویا خاندنێ ھێته‌ كرن،

ئه‌حمه‌د زوبێر په‌یڤدارێ رێڤه‌به‌ری یا گشتی په‌روه‌ردا پارێزگه‌ھا دھوكێ ب PUKmedia راگه‌ھاند: ئه‌ڤرو روژا ١٤/٩/٢٠٢١ دێ ده‌رگه‌ھێن ھه‌می خواندنگه‌ھان ھه‌ر ژ باخچه‌یان ھه‌تا په‌یمانگه‌ھان ھێنه‌ڤه‌كرن كو دبنه‌ سه‌رجه‌مێ ١٦٢١ خواندنگه‌ھان ، كودێ زێده‌تری نیڤ ملیون خویندكاران به‌شداری دپروسساخاندنا ئه‌ڤ ساله‌ داكه‌ن.

په‌یڤدارێ رێڤه‌به‌ری یا گشتی یاپه‌روه‌ردا پارێزگه‌ھا دھوكێ گوت ژی: دئه‌ڤ ساله‌ دا پتری ٢٧ھزار ماموستایان دێ سه‌رپه‌رشتی یا خویندكاران كه‌ن بو سالا نوی یا خاندنێ ل ھه‌ر ١٠په‌روه‌ردێن پارێزگه‌ھادھوكێ دا.

ده‌ستپێكردنی خوێندن له‌كه‌لار 


PUKmedia په‌یامنێران

 

 

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو