خێزان بەرپرسیاری یەکەمی پەروەردەی منداڵە
پەروەردە 02:28 PM - 2021-09-12
یەکێک لەو ڕێگایانەی لێهاتووی منداڵی پێ بنیات دەنرێت پەروەردەی خێزانە، کەواتە بەرپرسیاری یەکەم خێزانە، دواتر فێرگە چونکە لێهاتووی منداڵ لە فێرگە خێزانە، بۆ ئەم مەبەستە PUKmedia گفتوگۆی لەگەڵ ڕاهێنەری بواری پەروەردە، هاوناز ڕەزا ڕەشید کرد، هاوناز ڕەزا وتی:
پێش ئەوەی باس لە لێهاتووی منداڵان بکەین دەبێت بزانین منداڵ کێیە؟
منداڵ بە یەکێک لە گرنگترین توێژەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت و هەر کەسێک تەمەنی لە خوارەوەی ١٨ ساڵان بێت بەپێی یاسای نەتەوە یەکگرتووەکان بە منداڵ دادەنرێت و هەموو مافێکی بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی منداڵ هەیە.
کاتێک باس لە چۆنیەتی گەشەی لێهاتووی منداڵان دەکرێت کەسێتی منداڵان لە ژینگەیەکی تەندروست و لەباردا شکڵی گرتبێت، بەپێی تیۆری شیتەڵی دەروونی (فرۆید) "مرۆڤ وەک دیلی منداڵی دەمێنێتەوە تەنانەت گەر حەفتاکانی تەمەنیشی تێپەڕێنێت" وە لە تەمەنی منداڵیدا قۆناغێکی گرنگمان هەیە زۆر کەم درکی پێدەکرێت و بەداخەوە زۆربەمان ئەو قۆناغەی منداڵان فەرامۆش دەکەین کە پێی دەڵێین "قۆناغی ئاوێنەی" کە هەوڵی منداڵە بۆ خۆ هاوشوناسکردن لەگەڵ گەورەکاندا بۆ ئەوەی خۆی وەک کەسێکی کامڵ و جەستەیەکی یەکناگیر و پێگەیشتوو ببینێت ئەمەیش بەو واتایە دێتەوە منداڵ هەر شتێک ببینێت و بیبیستێت دەیەوێت دووبارەی بکاتەوە بۆ نموونە "گۆچانێک وەک سەیارە لێدەخوڕێت" کەواتە ئەم لێکچواندنە دەگەڕێتەوە بۆلێهاتووی منداڵ گەر سەرکوت نەکرێن دواتر منداڵ بەبێ بەکارهێنانی کەرەستەکان بەشێوەیەکی ئەبستراکانە بیر لە شتەکانی دەوروبەرییان دەکەنەوە و دەیبەنەوە نێو "زمانی ناوەکی" کە بیرکردنەوەیە دەیانەوێت لەگەڵ شتی نوێدا کە تا ئەو تەمەنەی ئەزموونی کردووە پێمان بڵێن ئێمەش دەتوانین لێهاتوو و بە توانا بین وەک گەورەکان داهێنانە گەورەکانیش لە جوڵەی منداڵێکەوە بەرهەم دێت،
زۆر جار من وەک پیشەکەم کە مامۆستایەتیە جووڵەی فێرخوازەکانم تەکنیکی گەیاندنی پێبەخشیووم، بەڵام زۆر بەداخەوە منداڵانی ئێمە هەم لە ژینگە خێزانییەکە و هەم لە ژینگەی قوتابخانە سەرکوتیان دەکەین سەرکوتکردنی منداڵانیش بۆتە چەتری هەراسانکردن و توندوتیژی بەرامبەرییان وا لە منداڵان دەکات لێهاتووییەکانیان بپوکێتەوە چونکە هیچ منداڵێک نییە لێهاتوو و توانای نەبێت ئەگەر منداڵێک تووشی شکست بێت ئەوا خۆشمان لەگەڵیدا لە شکستداین، بە ڕای من کاتێک دەتوانین گەشە بە لێهاتووی منداڵان بدەین کە ژینگەیەکی تەندروستی هەبێت ئەوەش سەرەتا پێویستی بە دایک و باوکێکی هۆشیار و پەروەردەیی هەیە کە بەداخەوە پەروەردەیی ئێستامان تەنها بەخێوکردنە نەک پەروەروەردە هۆکارێک کە وا لە منداڵ دەکات لێهاتوویەکانی دەرنەکەوێت ناز پێدانی زۆر، دواجار لە یادی نەکەین نازپێدانی زۆریش دەبێتە توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ بەڵام زوربەمان بێ ئاگایین لەوەی کە تەنها منداڵ بەخێو دەکەین نەک پەروەردەیەکی شیاو.
ئەوەشی خسته ڕوو:
وەک دەزانین مامۆستا پەروەردەکارە. ئەوە تەنها مامۆستا نییە پەروەردە دەکات بەڵکو کۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیش پەروەردە دەکەن بۆ نموونە شۆفێرێک، دووکاندارێک... دواجار هەموومان پەروەردە دەکەین بە ڕێگەی خۆمان، مامۆستاش کە لە ڕێگەی قوتابخانەوە بەر فێرخوازەکانی دەکەوێت بەتەواوەتی کاریگەری لەسەر باری دەروونی و مەعریفی و کۆمەڵایەتی فێرخواز بەجێدەهڵێت لە ڕێگەی شێوازی هەڵسوکەوتی و گەیاندنی پڕۆگرامەکان، وە مامۆستایەک دەتوانێت لێهاتووی و توانای فێرخوازەکانی بدۆزێتەوە کە سەرەتا خۆی شارەزای ڕێگە و میتۆدەکانی وانە وتنەوەبێت و خوێندنەوەی هەبێت و بزانێت پەروەردە ناوەستێت لە خاڵێکدا بەڵکو پرۆسەیەکی درێژخایەنە و بەردەوام لە گۆڕاندایە سەردەم لە دوای سەردەم،
وشیاری لەبارەی سایکۆلۆژیای منداڵ و شێوازی پەروەردەیی و خۆشەویستی بۆ پیشەی مامۆستای و هەستکردنی بەوەی کە مامۆستایە و ئەرکێکی گەورەی لەسەر شانە دەتوانێت خۆراکێک بداتە فێرخوازەکانی کە توانا و لێهاتووی هەر فێرخوازێک گەشە پێبدات بەڕای من گەورەتریت لێهاتووی دەبێت گەر مامۆستایانمان وا لە فێرخوازەکانیان بکەن بتوانن تەعبیر لە شتەکانی دەوروبەرییان بکەن وردە وردە فێرخواز بەر چەمکی نوێ دەکەوێت و هەوڵدەدات بەدوای شتی نوێ بگەڕێت ئەمەیش دەکەوێتەوە سەر شێوازی هاندانمان بۆ فێرخوازەکانمان کاتێک ئێمە پێیان دەڵێین ئێوە دەتوانن پێش بکەون ئێوە تواناتان هەیە دڵنیاتان دەکەمەوە فێرخوازەکانمان هەوڵی تەواوەتی خۆیان دەدەن کە لێهاتووییەکانیان بەرجەستە بکەن وە هەروەها هەر مامۆستایەک گرنگی بە جووڵە بدات بێگومان پۆلێکی زیندووی دەبێت و چەندین عەقڵی نوێ پەروەردە دەکات. لێکۆڵینەوەکان پێمان دەڵێن: منداڵان تا تەمەنی ١٢ ساڵی دەبێت زۆر بجوڵێت چونکە خانەی عەقڵی بە جووڵە زیاد دەکات. هەر بۆیە مامۆستایان کاریگەرییەکی ناکۆتا لەسەر دەرخستن و گەشەی لێهاتووی و تواناکانی منداڵانی کۆمەڵگەکەمان دادەنێن.
PUKmedia چنار عەزیز
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25