riklam

پێدانی میوەی زۆر تەندروستە بۆ مناڵ؟

هەمەڕەنگ 11:15 AM - 2021-09-10

میوە یەکێکە لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە گرنگە بدرێت بە مناڵ بەڕێژەی دوو جار/ جۆر لە ڕۆژێکدا

زۆرجار دەبیستین کە دایکان بڕێکی زۆر میوە دەدەن بە مناڵەکانیان(واتە لە دوو جار زیاتر ) وە هەندێک جار بە بیانووی ئەوەی مناڵەکە نان ناخوات و میوەی ئەدرێتێ لە بری ژەمەکە. 

وەکو وتمان میوە خواردنێکی تەندروستە و پێویستە ڕۆژانە بدرێت بە مناڵ، میوە بڕێکی زۆر لە نیشاستە، ڤیتامینەکان، کانزاکان و ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام بڕێکی زۆر کەم پڕۆتینات وچەوری تێدایە کە هەردوکیان زۆر پیویستن بۆ گەشەی مناڵ.

لەبەر ئەم هۆیە ئەگەر میوە لە دوو جار زیاتر بدرێت بە مناڵ یان لە بری ژەمەکان بدرێت ئەبێتە هۆی بەدخۆراکی و کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی مناڵەکە.

لەبەر ئەوە زۆر گرنگە میوە وەک نێوانە ژەمێک بدرێت بە مناڵ و بە هیچ جۆرێک نابێت لە بری ژەمە سەرەکیەکان بدرێت چونکە تێری دەکات و وای لێ دەکات تەنها ئەو خواردنانە بخوات کە شیرینن وە سەرەتایەک ئەبێت بۆ بەدخۆراکی و دواکەوتنی گەشەی. 

د.تارا علی بابان
پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی مناڵان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket