}

وه‌زاره‌تی دارایی زانكۆ و په‌یمانگاكانی په‌كخستووه‌

کوردستان 08:25 PM - 2021-09-05

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاتی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان گه‌رێنرایه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان داوا ده‌كات،  ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ زانكۆكان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان ده‌بێت.

شه‌مۆڵ ئاشتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی بڕیارێك له‌كاتی ئێستا زانكۆكانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته‌یان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.

وتیشی: هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ سه‌نراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو سه‌رجه‌م داهاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌ش بۆ كڕینی بچوكترین كه‌ره‌سته‌و پێداویستی ده‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ربگیرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو و خودی زانكۆكان كاریگه‌ری زۆر خراپی كردۆته‌ سه‌ر كاروچاڵاكی وه‌زاره‌ت و ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان.

پێشیوابوو: ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ به‌رده‌وام بێت كه‌موكوڕی و كه‌لێنی زۆر ده‌كه‌وێته‌ ناو زانكۆكان و خوێندنی باڵا ئفلیج ده‌بێت، چونكه‌ به‌هۆی بوونی رۆتینی ئیداری، له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان زانكۆكان پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان له‌كاتی خۆی پێنگات، ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته‌ هۆی پاشه‌كشه‌ی ئه‌و زانكۆیانه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket