پلە بەرزكردنەوەو سەرمووچەی فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
عیراق 10:34 AM - 2021-09-04
پەروەردەی عیراق رایگەیاند: ئامادەكاری دەكرێت بۆ پێدانی شایستەی دارایی زیاتر لە 6 هەزار فەرمانبەرانی سەر بەوەزارەتەكەیان كە پلە بەرزكردنەوەو سەرمووچەی ساڵانەیان بۆ كراوە. لەهەرێمی كوردستانیش لە 2016ەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەستێنراوەو تائێستاش كاتی دەستپێكردنەوەی نادیارە.
فەلاح قەیسی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەرخ ئامادەكاری دەكات بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی پلە بەرزركردنەو سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران.
دەشڵێت: بەپێی رێنماییەكان و یاسای وەزارەتی كە تایبەتە بە پلە بەرزكردنەوەو سەرمووچەی ساڵانە، زیاتر لە 6 هەزار فەرمانبەر لەو ئامادەكارییەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەرخ سودمەند دەبن.
بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشكرایكردوە: زیاتر لە ملیارێك دینار وەك سەرمووچە بۆ فەرمانبەران دەگەڕێنرێتەوە كە پێشتر شایستیە پێدانی بوون، هەرچەندە وڵات بەقەیرانێكی دارایدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیەكە سورە لەسەر ئەوەی پاڵپشتی تەواوی فەرمانبەران بكات كە مافەكانی پێدربێت و شایستەی خۆیان وەبگرن.
ئەوەشی وتوە: سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی تائێستا سەرمووچەیان بۆ خەرجنەكراوە شایستەكانیان پارێزراوەو دوای دەرچوونی بڕیار بۆیان دەگەڕێنرێتەوە، جگە لەوەش وەزارەتەكەیان ئامادەكاری دەكات بۆ خەرجكردنی پارەی چاودێری تایبەت بەتاقیكردنەوەكانی ناوەندی بۆ خوێندنی 2020 -2021 و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو پارەكە بگاتە بەڕێوەبەرایەتییەكان.
سەرەڕاوی ئەوەی لەعیراق قەیرانی دارایی هەیە پلە بەرزكردنەوەو سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەران كە بەپێی یاسا مافی خۆیانە بەردەوامە، بەڵام لەهەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەستێنراوەو فەرمانبەران بێبەش بوون لەو مافیەی خۆیان كە بەپێی یاسا پێیان دراوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

