riklam

چارەسەرێکی خێرا و ئاسانی دەوالی

هەمەڕەنگ 03:18 PM - 2021-08-25

چارەسەر کردنی دەوالی قاچ بە بەکارهێنانی ماددەی سیکۆتینی پزیشکی یەکێکە لە چارەسەرە جێگرەوەکانی نەشتەرگەری کاتێ کە بەهۆی تێکچوونی خوێنهێنەری روکەشی سەرەکی قاچەوە دەوالی دروست دەبێت بەکاردەهێنرێت بەم شێوەیە :
١_ بەهۆی ئامێرێکە وە کە لەشێوەی دەمانچەدایە بڕێکی دیاریکراو لەو ماددەیە دەکرێتە ناو خوێنهێنەرە تووشبووەکە.
٢_بە بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر (دۆپلەر) خوێنهێنەرەکە دیاری دەکرێت و بۆرییەکی بچوک وەکو قەستەرە لە خوێنهێنەرەکەدا جێگیر دەکرێت.
٣_ووردە وردە بۆریەکە سەحب دەکرێت و لەگەڵیدا ماددەکە دەکرێتە ناو خوێنهێنەری تووشبووەکە.
٤_بۆ هەموو سێ سانتیمەتر هەمان کردار دووبارە دەکرێتەوە  تا هەموو خوێنهێنەرە نەخۆشەکە دادەخرێت بەبێ بەکارهێنانی بەنج و ڕاستەوخۆ نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە دەردەچێت.
سودەکانی چارەسەری دەوالی قاچ بە بەکارهێنانی سیکۆتینی پزیشکی:
١_پێویست بە بەکارهێنانی گۆرەوی دەوالی ناکات دوای چارەسەر.
٢_هەستکردن بە چاکبوونەوە راستەوخۆ دوای چارەسەر.
٣_چارەسەرەکە بە یەک جار دەکرێت واتە پێویست بە جەلسەی تر ناکات.
٤_ هیچ ئازاری نیە.
٥_پێویست بە بێهۆشکاری گشتی (بەنج) ناکات.
٦_هیچ برین و دورینەوەی ناوێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە.

دکتۆر  جیڤارا حمەڕەشید نادر
پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و بۆریەکانی خوێن و نەخۆشیەکانی دەوالی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket