خاوەن پێداویستییەكی تایبەت 26 ساڵە هەنگەوانە
هەمەڕەنگ 11:54 AM - 2021-08-20
لەگوندی بیستانسووری سەربەناحیەی عەربەت، هاووڵاتییەكی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی بورهان عەزیز سەرقاڵی پیشەی هەنگەوانییە.
بورهان عەزیز پیشەی هەنگەوان بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە كاری هەنگەوانی دەكەم و كاتێك ئەندامێكی جەستەت لەدەستدا نابێ بێ ئۆمێدبیت لە ژیان، بەڵكو دەبێت هەوڵی زیاتر بدەیت.
بورهان عەزیز باسی ئەزموونی و پیشەی كاری هەنگەوانی خۆی بۆ PUKmedia كرد و وتی: لە ساڵی1995 دەستم كرد بە كاری هەنگەوانی تا ساڵی 2000 بەردەوامبووم و ماوەیەك وازم هێنا دواتر لە ساڵی 2010 دەستمپێكردەوە، تا ئێستە كاری هەنگەوانی دەكەم بە بەردەوامی پیشەكەی خۆمم خۆش دەوێت، دەمەوێت پیشەكەم لەداهاتوودا گەورە بكەم، بۆ ئەوەی كەسی دیكە سود لەكارەكەم ببنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەتا كارەكە قورس بوو بۆم دواتر ڕاهاتم لەگەڵ پیشەكەم، چونكە خاوەن پێداویستی تایبەت بووم كاركردن زۆر كەم بوو بۆم، تا رۆژێك پیاوێكی ئێرانی داوای لێكردم كە پاسەوانی و چاودێری هەنگەكانی بكەم.
وتیشی: كاری من ئەوە بووە بەیانی دەچوومە لای هەنگەكان و تا نزیكی ئێوارە، خاوەنی هەنگەكە هاوكاری دەكردم و زانیاری باشی لەوبارەیەوە پێ دەدام رۆژانە بۆ ئەوەی ببمە هەنگەوانێكی سەركەوتوو لەداهاتوو زۆر پاڵپشت و هاوكاری دەكردم .
زیاتر وتیشی : ئێستا لە سنووری گوندەكانی بناری بەمۆ كاری هەنگەوانی دەكەم، لەگەڵ ئەوەشدا گەرمیان و كوێستان بە هەنگەكانم دەكەم و دەیانبەمە شارەكانی قەرەداغ پێنجووێن، لە پێناو بەرهەمی باشتر چونكە هەندێك هەنگەوان هەیە بەرهەمەكەیان ناسروشتییە.
وتیشی: لە مانگی دووی هەموو ساڵێك دەبێت هەنگەوانان ئامادەكاری خۆی بكات لە ئامادەكردنی سندوق و شانە و بەرهەمی بناری بەمۆ و ناوچەكانی شەمێران قەرەداغ لە مانگی شەش هەنگوینەكەی دەبڕنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای بڕینەوەی هەنگوینەكە بەشێك بۆ نەخۆشین ئەو هەنگوینە وەك چارەسەر بەكاری دەهێنێت، بەڵام بە بێ مۆمەكەی و بە ئامێر جیادەكرێتەوە هەندێكیش حەز بە مۆمەكەی دەكات پێكەوە دەیكڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەنگاوی كۆتایی پاككردنەوەی ئەو چوارچێوانەیە كە مۆمەكانی لێدەدرێت، و دواتر دەبڕدرێتەوە پێویستە بە ئاوی گەرم بكوڵێنرێت، بۆ ئەوەی تەواوی ئەو تەپوتۆزە لەگەڵ هەر میكرۆبێك لێی بببێتەوە و هەنگوینێكی باش چاك و تەندروست بەرهەم بهێنرێت.
PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26