بێ بارانی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هه‌ورامان دروستكردووه
کوردستان 02:21 PM - 2021-08-15
له‌ناوچه‌ی ھه‌ورامان به‌ھۆی بێ بارانی و وشكه‌ساڵیه‌وه به‌شێكی زۆری كانی و سه‌رچاوه ئاویه‌كانی ناوچه‌كه ووشك بوون، ئه‌وه‌ش وای كردووه به‌شێك له دار‌و دره‌خته‌كانی ناوچه‌كه وشكبن و وه‌ك پێویست به‌رھه‌میان نه‌بێت.
خاوه‌ن باخ و دانیشتوانی ناوچه‌ی ھه‌ورامان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رھه‌می ئه‌مساڵی ناوچه‌ی ھه‌ورامان وه‌ك پێویست نییه و زۆربه‌ی دارودرختهكانی ناوچه‌كه به‌ھۆی بێ ئاووی و بێ بارانی ووشك بوون.
قه‌دریه تۆفیق خه‌ڵكی گوندی به‌ڵغه‌ی ناوچه‌ی ھه‌ورامانه و خاوه‌ن باخه، ئه‌و بۆ PUKmedia وتی: ئه‌مساڵ بێ بارانی و بێ ئاویی بوو ساڵێكی پر له‌مه‌ینه‌تی بوو بۆ ئێمه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه، چونكه ژیانی ئێمه له‌سه‌ر باخه‌كانی گونده‌كه‌مانه كه ئاویش نه‌بێت ناتوانین ئاوی باخه‌كانمان بده‌ین، زهوییهكانیشمان وشك بوونه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كانیاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانمان ئه‌وانیش وشك بوون.
وتیشی: ته‌نانه‌ت ئاومان نییه بۆ خواردنه‌وه ، به‌لۆعه‌ی ئاویان بۆ راكێشاوین، به‌ڵام ئه‌ویش رۆژی نارۆژێك ئاوی خواردنه‌وه به‌رده‌درێته‌وه بۆ ماڵان كه ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دروست كردووین، له كاتێكدا له‌م گونده‌ی ئێمه به ده‌یان كانی و كارێزی ئاو ھه‌بوون، بهڵاًم سه‌رجه‌میان وشك بوون.
قه‌دریه ئه‌وه‌شی وت: چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و وشكه‌ساڵیه ڕووی له ناوچه‌كه كرد ، به‌ڵام وه‌ك ئێستا زیانی نه‌بوو، ئێستا به‌روبوومی باخهكانیشمان ھه‌مووی وشك بوون و به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن".
له‌باره‌ی گوێزی ئه‌مساڵیشه‌وه قه‌دریه وتی: ئه‌مساڵ گوێزی ھه‌ورامان ھیچی باش نییه چونكه وه‌ك پێویست ئاو نه‌دراون، گوێزیش پێویستی به ئاوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆربه‌ی گوێزه‌كانی ناوچه‌ی ھه‌ورامان بچووك و بێ كاكڵهن.
لای خۆشیه‌وه نه‌سره‌دین محمه‌د خاوه‌ن باخه له ناوچه‌ی ھه‌ورامان ئه‌و بۆ PUKmedia وتی: دۆخی ناوچه‌ی ھه‌ورامان به‌ھۆی وشكبوونی كانی و سه‌رچاوه ئاوییهكانیهوه زۆر خراپه و زۆربه‌ی كانیاوه‌كانی ناوچه‌كه وشك بوون، ئه‌وه‌ش وای كردووه ئه‌م ساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو گه‌شتیار روو له ناوچه‌ی ھه‌ورامان بكات، چونكه گه‌شتیار ده‌یه‌وێت ئاو سروشته جوانه‌كه‌ی ھه‌ورامان ببینێت كه كانیاو ئاو نه‌بێت نایه‌ته ناوچه‌كه.
وتیشی: ساڵانی رابردوو له‌مانگی ٧ خاوه‌ن باخه‌كان ده‌ستیان ده‌كرد به ئاو دێران، به‌ڵام ئه‌مساڵ ھه‌ر له‌مانگی ٢ وه ده‌ست كراوه به ئاو دێران چونكه كه‌م بارانی بوو وه‌ی ك پێویست ئاو نه‌بوو، ھه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد به‌شێكی زۆری داره و درخته‌كانی نواچهی ھه‌ورامان وشك بن ھیچ بهرھهمێكیان نه‌بێت.
نه‌سره‌دین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:ھه‌ر خاوه‌ن باخێك توانای ھه‌بێت به ته‌نكه‌ر ئاو ده‌كڕێت و ئاوی باخه‌كه ی ده‌دات، به‌ڵام ھه‌ر كه‌سێكیش توانای نه‌بێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات تاوه‌كو باخه‌كه‌ی وشك ده‌بێت، من وه‌ك خۆشم پاره‌یه‌كی زۆرم سه‌رف كردووه تاوه‌كو ئاو بۆ باخه‌كه‌م دابین كردووه.
ناوچه‌ی ھه‌ورامان به‌ھۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كانیاو و سه‌رچاوه‌ی ئاوی وای كردووه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ھۆی بێ بارانی و وشكه‌ساڵیه‌وه گه‌شتیارانێكی كه‌م روویان له ناوچه‌كه كردووه.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/ شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19