عیراق.. روفاتی قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه
جینۆساید 07:26 PM - 2021-06-01
.
ده‌زگای شه‌هیدانی عیراقی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی ئایاری 2021 هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له‌ناوچه‌ی سه‌ید زه‌هه‌ب له‌قه‌زای ناسڕییه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای زیقار راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه، زه‌رغام كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌زگای شه‌هیدان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: دوێنێ دووشه‌ممه كادێری هونه‌ری به‌شه‌كه‌یان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كادێری فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی به‌غدا، ده‌ستیانكرد به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه‌ی سه‌ید زه‌هه‌بی سه‌ر به قه‌زای ناسڕییه له‌پارێزگای زیقارو ژماره‌یه‌ك روفاتی شه‌هیده‌كانیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه له‌سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕینه‌كانی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق له‌ساڵی 1991 به‌ده‌ستی خوێنڕێژه‌كانی رژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ شه‌هید كرابوون.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌شی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه به‌تێپه‌ڕبوونی كات تووشی زیانی زۆر بۆته‌وه، بۆیه ناتوانرێت ژماره‌ی روفاتی شه‌هیده‌كان له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا دیاری بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه كاتی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام نموونه‌یان له‌خوێنی كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه وه‌رگرتووه، پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان كه‌وتۆته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانگه‌ی دادی پزیشكی له‌به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌زگای شه‌هیدان به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گه‌ڕان و پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌و ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاتی شه‌هیده‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاروباری بێسه‌روشوێنان (ICMP)پشتیوانی دارایی پرۆسه‌كه‌ی كردووه، وتیشی: به‌رده‌وام ده‌بن له كاری ده‌رهێنانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م روفاتی شه‌هیده‌كانی دیكه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

