شەعبانی: هەڵەبجەم لە كەشێكی ئارام دا بینیوە
جینۆساید 01:22 PM - 2021-03-16.
سی وسێ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعسی عیراق لەبەرامبەر شكستە سەربازییەكانی لەناوچەی هەورامان و هەڵەبجە و شارەزوور،وەك تۆڵە كردنەوەیەك لە خەڵاكی مەزڵومی ناوچەكە لەبەرامبەر ناڕازیبونیان بە دژی سیاسەتی دوژمنكارانەی بەعس لە كاتژمێر یانزەو سیی و پێنج خولەكی ڕۆژی 16 –3—1988 لەهێرشێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو بە سودوەرگرتنی لەهێزی ئاسمانی سوپاكەی ڕژێمی بەعس بەبەكارهێنانی چەندین بۆمبی كیمیاویی جیاواز لە جۆرەكانی (خەردەل ،سیانید، ڤی ئێكس )وچەندین جۆر بۆمبی تەقلیدی سەربازی و بۆمبی (ناپاڵم 9 ی قەدەغەكراوی جیهان بۆردومانی شاری هەڵەبجە و ناوچەكەی كرد .لەئەنجامدا وێرای زیانێكی زۆری مالی بە ناوچەكە بەهەزاران هاوڵاتی مەدەنی و بێدیفاعی شارەكە شەهید و بریندار بوون و تەواوی دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و ناحیەی سیروان وخورماڵ ئاوارەی شارەكانی كۆماری ئیسلامی بوون.
بۆ گواستنەوەی هەواڵی ئەم تاوانە وەحشەتناك و دژی ئینسانیانەی كە دەرهەق بە گەلەكەمان لەشاری هەڵەبجە و ناوچەكەدا ئەنجامدرا،چەندین ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر و میدیاكاری ئێرانی وڵاتانی دیكەی جیهان سەردانی شارەكەیان كرد و دونیایان لەم تاوانە ئاگادار كردەوە،كە بە ترسناكترین تاوان لەپاش جەنگی جیهانی دوەمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دا ئەژمار دەكرێت .
یەكێك لەو ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرانەی پێش سی و سێ ساڵ بەمەبەستی ڕوماڵكردنی هەواڵەكانی ئەم تاوانە سەردانی هەڵەبجەی كردبوو .ڕۆژی 10- 3 - 2021 بەمەبەستی كردنەوەی پێشنگایەكی فۆتۆیی بەڵگەنامەیی لەسەر تاوانەكە سەردانی هەڵەبجەی كرد.فۆتۆگرافەر و سینەماكار بەڕێز (مورتەزای شەعبانی )یە كە
لەدیمانەیەكی ڕۆژنامەنوسییدا كە پڕۆژەی نوسینی كتێبێكی بەڵگەنامەییە بۆماندوا سەرەتا وتی :
ڕۆژێك بەرلە كیمیابارانی هەڵەبجە واتە 15 ی مانگ ئێمە وەك تیمێكی میدیاكار و ڕۆژنامەنوس بە مەبەستی ڕوماڵكردنی هەواڵەكانی جەنگ لەو ناوچەیە لە شاری پاوە و لەمەرزی شۆشمێ تەوێڵەوە هاتینە ناوچەكە و ئەو شەوە لەبەرزاییەكانی چیای شنروێ دە دەڕوانێت بەسەر شاری هەڵەبجە و دەشتی شارەزوور دا ماینەوە و ئەو شەوە لەوێ خەوتین و پشومان دا .
ئێمە لە گوندێكی بناری شنروێ بوین لەبەر بەردەم دەروازەی گوندەكەدا ،سەیارەی جیبێكی سەربازی كە شۆفێرەكەی كوژرابوو بەجێمابوو,ئێمە لەگەڵ گوردانی خەبیر بوین ,گەشتینە دەروازەی گوندەكە بۆمباباران لەناوشاری هەڵەبجە دەستیپێكرد,بەڵام ئێمە ئەوەمان نەزانی كە بۆردومانی كیمیاییە,یەكێك لەسەربازەكانی گوردانی خەبیر سەیارەكەی لێخوری و بەرەو شاری هەڵەبجە كەوتینە ڕێ ، بەڵام چڕی بۆردومانەكە بوارینەداین بگەینە ناوشار بۆیە چاوەڕێمان كرد كاتێك بۆ ماوەیەكی كەم بۆردومان وەستا ئێمە فرسەتمان وەرگرت و چوینە ناوشارەكە ،لەنێو حەوشەی بینای قائیمقامیەتی شارەكە وێنەیەكی گەورەی سەدام هەبوو ، كەسێكی سەربازی لە هێزەكانی ئێران بوو مەشغوڵی دڕاندنی وێنەی سەدام بوو,لە كۆڵان و هەندێك لەشەقامەكاندا خەڵكمان دەبینی بەپەلە و بەڕاكردن دەهاتن و دەچون وەك بڵێی دەیانویست بگەنە شوێنی مەقسودی خۆیان. لەنزیك بەنزیخانەكە (كە ئیستا شوێنەكەی وەك گۆرەپانێكی چۆڵ ماوەتەوە و شورای بەدەوردا كراوە – ئامادەكار -)بەمەبەستی بەرهەمهێنانی فلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر شەڕەكە دیدارێكمان لەگەڵ فەرماندەی گوردانی خەبیر ئەنجام دەدا لەپڕ دەنگی فڕۆكەكان هاتن ،بۆیە ئێمە دیدارەكەمان وەستان و لەپەنا دیوارێك دا خۆمان حەشار دا تەقینەوەی بۆمبەكان دەنگیان كپ بوو ،بەلامانەوە سەیر بوو پێمان وابوو بۆمبەكان نەتەقیونەتەوە ،بەڵام دواتر چەند كەسێكی مەدەبیمان بینی دەمو لوتیان بەپەڕۆ داپۆشیبوو بەئاماژە ئاگاداریان كردین كە بۆمبی كیمیاویی تەقیوەتەوە .نزیكەی سەعاتێك لەناوشاردا مایەوە پاشان بەرەو گوندی عەنەب گەڕاینەوە .لەو گوندە ژمارەیەك هاوڵاتی كەزۆربەیان ژن و منداڵ و كەسی بەتەمەن بوون لەشارەكە هەڵدەهاتن و دەیانویست خۆیان بگەیەننە جێگەیەكی ئامان .
ئەو كاتانەی ئێمە لەناوشاردا بوین دەنگی تەقینەوەی بۆمب و بۆمبارانكردن چڕی دوكەڵی تەقینەوەكان بواری نەدەدا وەك پێویست شارەكە دەربكەوێت ,ژمارەیەك هاوڵاتی بریندار خۆیان گەیاندبوە پشت گوندی عەنەب ،چەند تەپۆڵكەیەك بوون ،لەوێ تیمی پزیشكی سەربازی ئێرانی جێگیر بوو بوو ،بریندارەكانیان چارەسەر دەكرد.
لە تۆماركردنی ڕوداوەكان و دیمەنی تاوانەكە بوینەوە، بۆ ئێوارە گەشتینەوە شاری كرماشان،لەوێ لەڕیی هەواڵی ڕۆژنامەكانەوە زانیمان بەهۆی بۆردومانەكەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵك شەهید بووە.
شەعبانی بەردەوام بوو لەسەر گێڕانەوەی یاداشتەكانی لەو ڕۆژەدا و وتی:
بەرلەوەی ئێمە بچینە ناوشارەكە پێمان وابوو ئەو شارە شوێنێكی سەربازییەو دور لە نیشتەجێ بونی هاوڵاتیانەوە ،كە هاولاتیانم لەشارەكەدا بینی بەلامەوە مایەی شۆك بوو كە شوێنی مەدەنی بەبۆمبی قەدەغەكراو و كیمیایی بۆردومان بكرێت.چونكە من ئەوە یەكەمجارم بوو ڕوداوی لەو چەشنە ببینم.
لەبارەی سەردانكردنی بۆشاری هەلەبجە پاش 33 ساڵ وتی: ئەو جیاوازییە گەورەی لەماوەی ئەم 33 ساڵەدا من هەستی پێدەكەم و بۆ من مایەی خۆشحاڵییە ئەوەیە ئێستا ئەمشارە ئارامە و دورە لەجەنگەوە بەهیوام بۆ هەمیشە ئارامی تێدا بەرقەرار بێت و خەڵكە مەزڵومەكەی بحەسێنەوە.ئیستا شار زۆر فراوان بوە ئەو دەمە شار لە ڕوبەڕێكی زۆر كەمتر لەئێستا بنیات نرابوو.من ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵم لەهەڵەبجە وا دەزانم لە نیشتمانی خۆمم بەهیچ شێوەیەك هەست بەغەربی ناكەم خەڵكی ئەمشارە بەتایبەت میوان دۆست و ئاشتی پارێزن .
بەهیوام هەموو ساڵێك ئەمشارە هەر بەئارامی و جوانی بمێنێتەوە .
PUKmedia راپۆرتی: ئیبراهیم هەورامانی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
02:16 PM - 2024-05-16
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16