بریندارانی هەڵەبجە 33 ساڵە بەئازارەوە ژیان بەڕێدەكەن
جینۆساید 09:00 AM - 2021-03-16
.
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه تێپهرڕدهبێت و ساڵانه له16-3 یادی ئه‌و تاوانه ده‌كرێته‌وه، كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی نیگه‌رانن له‌وه‌ی وه‌ك پێویست حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھاوكاری بریندارانی نه‌كردووه،ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه چه‌ند پزیشكێكی پسپۆر ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ھاتوونه‌ته پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌و پشكنین بۆ به‌ركه‌وتوان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كه‌ن".
ساڵانه له‌م رۆژه‌دا كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی چه‌ندین داوكاری و ده‌ده‌نه به‌رپرسانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن تاوه‌كو ئێستا ھیچ له‌و به‌ڵێنانه جێ به‌جێ نه‌كراوون ،PUKmedia به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی بریندارانی چه‌كی كیمیایی به‌سه‌ر كرده‌وه له باس له ژیان و گوزه‌رانی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له دوای 33 ساڵ ژیان كردن.
ھاوكاری سابیر بیندارێكی چه‌كی كیمیایه له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكی خرابدایه به ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌توانێت ژیان بكات ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بێت كه وه‌ك ھاووڵاتیه‌كی ئاسای ناتوانێت ژیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ربه‌رێت".
ھاوكار سابیر بۆ PUKmedia وتی" دوای 33 ساڵ رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستیمان به‌ره‌و خراپتر ده‌روات و به ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌توانین ژیان به‌رێ بكه‌ین ، ھه‌روه‌ھا به‌گشتیش بریندارانی چه‌كی كیمیایی رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستیان خراپتر ده‌بێت و رۆژانه‌ش حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمار ده‌كرێت كه چاره‌سه‌ر ناكرێن و نه‌خۆشیه‌كه‌ش لێیان پیس ده‌كات ".
وتیشی" ماوه‌ی 6 ساڵه ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ده‌ھێنم و ھه‌ندێك كات گه‌ر ئه‌و ئامێره نه‌بێت ئه‌وا ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بم و زۆر ناره‌حه‌تم ده‌كات بۆیه من به‌و ئامێره ده‌ژیم كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌زگای ژیانه‌وه بۆم دابینكراوه و ھه‌روه‌ھا به‌پێ ی راپۆرتی پزیشكی بووه".
ھاوكار له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا یه‌ك كارتۆنی حه‌پ و ده‌رمانی ھه‌ڵگرتووه ئه‌و ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 500 بۆ 600 جۆر پارچه حه‌پ و شروبم به‌كار ھێناوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌توانراوه چاره‌سه‌رم بكه‌ن، سه‌رجه‌می حه‌پ و شرووبهكانیشم ھه‌ڵگرتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆم وه‌ك یادگارییه‌ك بمێننه‌وه بزانرێت ئه‌م ھه‌موو چاره‌سه‌ره‌م له ھه‌ڵه‌بجه و ھه‌رێم وه‌رگرتووه به‌ڵام چاره‌سه‌ر نهكراووم ".
ھاوكار سابیر له‌دوای 33 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه داوا ده‌كات ئه‌و بریندارانه‌ی كه باری ته‌ندروستیان باش نییه‌و ناویان تۆماركراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ چاره‌سه‌ر كردن، ئه‌و به‌ركه‌وتوانه ببرێن و زۆر به زووی چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك ھاوڵاتی ئاسایی ژیان بكه‌ن".
ھاوكاری داواكاری گه‌یانده به‌رپرسانی ئێستای عێراق و رایگه‌یاند" داوا ده‌كه‌م حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی بكات، پیچویستیشه حكومه‌تی عێراق كاربكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له ھه‌ڵه‌بجه".
ناسكه ساڵح میرزا بریندارێكی تری چه‌كی كیمیاییه له شاری ھه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشی ھه‌وكردنی درێژخایه‌نی بۆری ھه‌وای ھه‌یه ئێستاش له ژێر چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی پزیشكیدایه ئه‌و بۆ PUKmedia وتی" تادێت رۆژ به‌رۆژ باری ته‌ندروستیمان زیاتر خراپتر ده‌بێت و ناتوانین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین له ئێستاشدا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئامێری ھه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ده‌ھێنم ".
ناسكه ھه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نێكی زۆری ھه‌یه به‌ڵام ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌ربگرێت و ھاوكاری زیاتر بكرێت ناسكه ووتی" پێویسته حكومه‌تی ھه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری زیاتر بكات بۆر چاره‌سه‌ر كردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی چاره‌سه‌ری ئێمه بكات چونكه باری ته‌ندروستیمان زۆر ناجێگیره، پێویستیمان به چاره‌سه‌ری خێرا ھه‌یه".
ناسكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد " خێزانه‌كه‌م به‌ھۆی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی گیانی له‌ده‌ستداوه ئێستاش ئه‌وه 33 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌دا ئێمه ته‌نھا له‌خه‌می ئه‌وداین چۆن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرین و ھیواشی خواست حكومه‌تی ھه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زیاتر خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌ھیدان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن".
لای خۆشیه‌وه كارمه‌ران موسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌ڵه‌بجه به PUKmedia ی راگه‌یاند" ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕ له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ھاتوونه‌ته پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه پشكنین و چاره‌سه‌ر بۆ برینداران و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كه‌ن كه بوودجه‌كه‌ی له لایه‌ن ئیداری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه دابینكراوه".
وتیشی" ئه‌و پزیشكانه كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھاوكارییه‌ك بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی كه ناتوانن سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن بۆیه له ئێستادا ئه‌و پزیشكانه رۆژانه ھاوڵاتیان ده‌بینن و پشكنین و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن".
PUKmedia ئا / جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

