شەرمەزاری کێی؟
بابەتی گۆڕاو 03:51 PM - 2021-01-11
.
شەرمەزاری کێی؟
دەرمان: شەمەزاری خۆمم کە عەینەن تلیاک و دەمانچە کەوتوومەتە بازاڕی قاچاخەوە.
مێژوونووس: تەلەبەکانی ساڵی ٢٠٧٠ کە مەجبوورن ئەم تەئریخە گواوییەی ھەرێم بخوێنن.
سەرکردایەتی سیاسیی کورد: زۆر شەرمەزاری گێزەرم کە دائیمەن لێم تێک ئەچێ وا ئەزانم گونی خۆمە.
یەزید: خەجاڵەتی سلێمانیم کە حسەینێکی وای تیا ناناسم بیکەم بە کەربەلا.
ڤیاگرا: هی بەعزێ لە برادەرانم، کە مودەتێکە ناتوانم رووسووریان بکەم.
دیموکراسی: وەڵڵا شەرمەزاری کەس نیم، خەتای خۆیانە بۆچی بڕوایان پێ کردم؟!
یاریی مناڵان: شەرمەزاری میلەتم، فەقیرە منی لێ بووە بە سیاسەت.
ترێی شارباژێر: بەناوی خۆم و ھەناری خاڵۆزامەوە شەرمەزاری عکومەتین کە ئەوەندە خەمی سومعە و موستەقبەلی ئێمەیەتی، خوا دەست بە گووومرگەکانییەوە بگرێ.
چەقۆی ئەبو ئەڵقە: لەگەڵ خەنجەربۆکسدا کۆڵیک تەریق و رووزەردین چونکێکوم نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا بگەینە پەڕلەمان.
ئیعلامی کوردی: شەرمەزاری حاڵی خۆمانین کە لەو مستەوایەدا نییە مەسئولەکان تەنانەت بە تیلەی چاویش تەماشامان بکەن.
سەرمایەداری کورد: پێش ھەموو شتێک شەرمەزاری دائیرەی شوێنەوارین کە لەبەر مەشغەڵەتی نەوت و جگەرە نەمانتوانی گەڕەکە کۆنەکانی تریش تێک و مەکان بدەین.
مەعمور: شەرمەزاری دەسەڵاتین کە بایکۆت و ئەوانەمان لێ کرد، وامان ئەزانی چارەسەری کێشەی مەعاش لە دەستی ئەودایە، دەرکەوت لە گیرفانیدایە.
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

