سڵاو، سڵاو
بابەتی گۆڕاو 01:20 PM - 2020-11-30
.
سڵاو، سڵاو
سڵاو لە مێژووی وەک خەڕەک
نەڕەی موەلیدەی گەڕەک
سڵاو لە تووڕەیی و غەزەب
بازاڕ و مۆڵی پڕ عەرەب
سڵاو لە بەرمیلی بەتاڵ
تاسەی شەقامی پر لە چاڵ
سڵاو لە داھاتی دزراو
سڵاو لە نۆبووکی تۆراو
سڵاو لە کۆمپانیا لە نەوت
سڵاو لە جەڵتە و پاشەکەوت
سڵاو لە ریقنەی سەر بۆنید
لە کانیولا و ماسک و وەرید
سڵاو لە خەم، حەسرەت، لە ئێش
سڵاو لە تەکێی پڕ دەروێش
سڵاو لە رێی ئاوارەیی
لە نەفەقە و لە مارەیی
سڵاو لە قسەی بێ کردار
لە قوزەڵقورت لە زەھری مار
سڵاو لە مێردی عەسەبی
لە ئیجتیماعی جەڵەبی
سڵاو لە زانکۆی ئۆنلاین
سڵاو لە سەرکردەی خاین
لە تێکۆشەری کۆنە جاش
لە دیموکراسی و تەڕەماش
سڵاو لە ئاغای مەتەری
مەکیاج و جبەی قەتەری
سڵاو لە سەلەفی و ئیخوان
لە تۆپخانەکەی ئەردۆغان
سڵاو لە والید و مەولوود
سڵاو لە نووسینی بێ سوود
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

