عەریف دەمامک
بابەتی گۆڕاو 03:57 PM - 2020-11-03
.
عەریف دەمامک
لەناو بازاڕە پڕ لەهات و هاوارەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەتا راڕەوە کش و ماتەکانی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خەمساردییەکی ترسناک و گوماناوی بەرامبەر کارەساتی کۆرۆنا خۆیمان نیشان دەدات لە پرسەی مەرگی ئازیزان و ئیفلیجبوونی ئابووری و تارمایی ترسێکی بێ کۆتاییدا. هەموومان دەزانین ئەم پەتا کوشندەیە خاڵێكی وەرچەرخانە. خەتوخاڵەکانی جیهانی دوای کۆرۆنا لە ئێستاوە دەر کەوتوون: کارکردن لە ماڵەوە و پەروەردەی مەجازی و نوغرۆبوونی زیاتری وڵاتە دواکەوتووەکان لە لیتاوی هەژاری و کوێرەوەریدا. کۆرۆنا بە فۆنتی هەژدە نووسیوێتی ئەمجارەش زانست و تەکنەلۆجیا دەسەڵاتی دەوڵەت و بواری چاودێریکردنی هاووڵاتیانی ئاسانتر کرد. ئەوەی کە جاران سنووری تایبەت و نهێنی تاک بوو ئێستا بەبیانوی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە بوونەتە مڵک و سەرچاوەی زانیاری حکومەتەکان. دەۆڵەت بە دەم چاودێریکردنی پلەی گەرما و جۆری پژمینەکەتەوە دەزانێت لە کوێ بوویت و ماچ و مووچت لەگەڵ کێدا کردووە. کار وا بڕوات ماوەیەكی تر هەموومان بە مەمنوونییەوە سەرە دەگرین بۆ کڕینی بازنگی بایۆمەتری تا حکومەت لەکونی كونی ژووریشەوە ئاگای لە خشەی ئێمەی مارو مێروو بێت. مەرج نییە ئەم رێوشوێنە ورد و بەردەوامانە لەخۆشی چاوی کاڵی ئێمە بێت، بەڵکو بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر یەک بەیەکی دانیشتوانی ئەم گۆی زەوییە. هۆکارەکەش نەبوونی متمانەیە. متمانەی حکومەت و هاووڵاتی بە یەکتر بەقەدەر متمانەی نێوان دز و پۆلیسە. نە جەماوەری بەشەرەف متمانەی بە ئامار و زانیاری و خزمەتگوزاری و مەبەستەکانی حکومەت هەیە، نە حکومەتیش دڵتئەمینە لەوەی میللەت لەئاست بەرپرسیارێتدا بێت. ئەمە لە ئەوروپا و ئەوانەدا نەک لای ئێمە. نەگبەتییەکەی ئێمە لە وەدایە کە هەردووکیان هەقیانە و راست ئەکەن… رەنگە یەکەمجاربێ لەتەئریخی عالەمدا هەق ئەوەندە قێزەون و موزیڕ بێت. شەعب لە بێ متمانەییدا نوێژی جەماعەت دەهێنێتە سەر جادە و حاسیبەکەی حکومەتیش خوا پێم نەگرێ لەداخاندا هەموو رۆژێ ژمارەی تووشبوان تەقسیمی چوار پارچەکەی كوردستان دەکات. ئەم هاوئاهەنگییە جوانەی نێوان قیادە و قەواعید وای کردووە حکومەت هەموو ئومێد و بەرنامەیەکی هاتووەتە سەر دەمامک بەستنێکی کاریکاتێری، میللەتیش لە رقدا دەمامکەکەی لێ بووە بەعەریف حەمەتاڵ.
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

