riklam

ئەیکەین بە ورگ

بابەتی گۆڕاو 03:00 PM - 2020-10-19
.

.

ئەیکەین بە ورگ

* ‎پیاو بە ئافرەت و ئافرەت بە زێڕ و زێڕ بە ئاگر تاقی دەکەنەوە.

* ‎مرۆڤ یەکسانە بە دەسەڵات و دەسەڵات یەکسانە بە پارە و پارەش پێی ئەڵێن چڵکی دەست.

‎* مەسئول چاوی لە ئەفسەرە و ئەفسەر چاوی لەسەیتەرەیە و سەیتەرەش چاوی لە قاچاخچییە.

* ‎دایک فکر و خەیاڵی لای کوڕەکەیەتی و کوڕەکە فکر و ‎خەیاڵی لای ژنەکەیەتی و ژنەکە فکر و خەیاڵی لای تەجمیلی لووتێتی.

‎* نووسراو بەرز ئەکەنەوە بۆ مودیر عام و مودیر عام بەرزی ئەکاتەوە بۆ وەزیر و وەزیریش لێی ئەنووسێ بۆ ھەڵگرتن.

* ‎گەنم ئەکەین بە ئارد و ئارد ئەکەین بە پاقلاوە و پاقلاوە ئەکەین بە ورگ.

* سروود ئەڵێین بۆ پێشمەرگە و پێشمەرگە بەکوشت ئەدەین بۆ شنگال و شنگال تەسلیم ئەکەین بەعیراق.

* حیزب بە عەشیرەت و عەشیرەت بە خێزان و خێزانیش بە یەک زەلام ئەسپێرین.

‎* بە ورەی خەڵک راپەڕین کراو بە راپەرین حکومەتی کوردی ھاتە کایەوەو بە حکومەتی کوردی ورەی خەڵک رووخا.

‎* بەرخ بەخێو دەکەین دەیکەین بەمەڕ، مەڕ سەر ئەبڕین ئەیکەین بەخێر بۆ ماڵە ھەژار و ماڵە ھەژار ئەکەین بە ئیسلامی.

‎* فایلی کابرا دەدرێتە دەست قەزا، قەزاش دەبێ بە قەزای گۆزە و گۆزەکەش لە سەری لقی پێنجدا ئەشکێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket