ئەکید بە دێم
بابەتی گۆڕاو 12:59 PM - 2020-10-13
.
ئەکید بە دێم
ئێستا سەعات فێڵ و بیستی پاش درۆیە
گوڵ پەژموردە و
خۆشەویستیی دەسخەڕۆیە
وەفا ماڵی گواستۆتەوە
گەنم وێڵە بەدوای هەورا
نازانێ باران لەکوێیە
ژیان خۆی لێ بووە بەبار
کەچی سەیری نەگبەتیی کە
مەوعیدەکەمان ئەمڕۆیە
هێزی ئەژنۆم نییە هەستم
ئەشزانم یار چاوەڕێیە
زیز مەبە لێم
بشمرم دێم
وەک بەفر بۆ ژوانی هەتاو
من دەمێکە
ئەو جۆرە مەرگەم حەز لێیە
دێم دێم دێم دێم
ئەگەر ترس راوم نەنێ
تەمەن قەشمەریی لێ نەیە و
پێ نەکەنێ
ئەکید بە دێم
مەگەر خوانەخواستە گومان
بێتە سەر رێم
یان شوورەیی قۆڵم بگرێ و بڵێ نەکەی
مامۆستای دیین هاوار بکا
بڵێ حەیای مەکتەب نەبەی
ئەکید بە دێم
با شار هەمووی کامێرا بێ
رەقیب خۆی لەوێ وەستابێ
دێم دێم دێم دێم
کە هاتم زوو بمناسەوە
درەختێکم گەڵا زەرد و
وشک و بێزار
چەماوەم وەک پشتی کۆڵبەر
یان با بڵێین
رێک وەکو نیشانەی پرسیار
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

