riklam

میلانەکان

بابەتی گۆڕاو 10:57 AM - 2020-10-07
.

.

میلانەکان

* یەکێک لە پێناسەکانی دۆزەخ ئەوەیە دەست لە ھەموو ئومێدێک بشۆی/ میلان کۆندرا.

* یەکێک لە نەگبەتییەکانی حکومەت ئەوەیە وەزیر لەھاووڵاتی ناڕازیترە/ میلانی دەزگا.

* ئەمرۆ یەکێک لە ھیوا گەورەکانی مرۆڤایەتی کۆڤید نۆزدەیە/ میلان بایدن.

* یەکێک لە خەسڵەتە پەسەندەکانی باکووری عیراق بێشعورییانە/ میلان چاوش ئۆغڵو.

* یەکێک لەمەرجەکانی موھیمبوونی گۆرانیبێژ ئەوەیە من ئاواز و ھینی بۆ دانێم/ ھەڵکەوت کۆندرا.

* یەکێک لە شتە ھەرە تاریک و ترسناکەکانی گەردوون موستقبەلی کوردە/ میلان فەلەکی.

* یەکێک لەو شتانەی تێی ناگەم ئابووریی ھەرێمە/میلان سمیپ.

* یەکێک لە مڵۆزمەکانی مێژووی ناوچەکە مەسەلەی کوردە/ میلان بێڵ.

* یەکێک لە گونە قۆڕەکانی ئیدارە ئێمەین/ میلانی سەندیکاکان.

* دوێنێ یەکێک لە برادەران چوارسەد ملیۆن دینار قەرزی درێژخایەنی وەرگرت/ میلانی بانق.

* یەکێک لە شێوە سەرکەوتووەکانی تڕۆکردن تەرفیع پێکردنە/ میلانی رێکخستن.

* یەکێک لە نیشانەکانی بێئیشیی بێجگە لە من رێکخراوی مەدەنییە/ میلان کافتیریا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket