riklam

لە شێر ئەچێ

بابەتی گۆڕاو 01:43 PM - 2020-10-05
.

.

لە شێر ئەچێ

* ژن ئەو مەخلوقەیە تەماتە بەھەرچەندێ بکڕیت ئەڵێ خەڵەتاندوتیان.

* قیروسیا لە تەجمیلی کوڵم و لێو، ئەترسم مۆدەی سلیکۆنی ئەقڵیش دابێت.

* ئەوەیە زەوق، کورد یەکێکی خۆش بوێ ئەڵێ حەزی لێکردووە.

* لەسیستمی سەرمایەداریدا کرێکار رەنج ئەکێشێ، بۆرژوا چرووت.

* ئیستا تێئەگەین چەند غەڵەت بووین کە دەمانگوت ھەڤاڵان راست دەکەن.

* ھونەرمەندی کورد لە شێر ئەچێ، نێرەکەی قژی درێژە.

* زۆر خۆشە پێت بڵێ دایکەنە، زۆر ناخۆشە مەبەستی عەینەکەکەت بێ.

* بۆ ئەوەی تەلەبە دوای تەخەروج بتوانێ بلۆک بار بکات ھەقە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەباتی کیمیاو فیزیا دەرسی ھەڵگرتنی قورسایی بخاتە مەنهەجەوە.

* بەڕاستی عەیبە بۆ ئێمە لە تەدەخولی حکومەتدا ژیان ئەکەین.

* پاقلاوەی ئەبو عەفیفی وەعدەکانی راپەرینم بیرئەخاتەوە، ناوساجییش دەستکەوتەکانی.

* بەعزێ ئافرەت لە بەر کۆرۆنا دەمامک دەبەستن، بەعزەکەی تر لە بەر سمێڵیان.

* وەزعەکەمان ئەڵێی حەنان فەتلاوییە و سێ مانگ لەزێرابدا بووە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket