ئەوە مەوزوعێکی ترە
بابەتی گۆڕاو 01:14 PM - 2020-09-29
.
ئەوە مەوزوعێکی ترە
جاران لەناو ئەهلی گەڕەکدا پیاوی موسەقەف بەوەدا ئەناسرایەوە کە لە رەسمدا سەعاتەکەی دەستی دەرکەوێ. دەوری نیوەڕۆ ئەیانناردین بۆ ماڵە دەوڵەمەندەکەی دراوسێمان بپرسین بە حسابی سەعاتە چاڵمەکەی ئەوان چەندی ماوە بانگی نیوەڕۆ بفەرموێ. موهیمترین شت کە سلێمانی خۆی پێ فش ئەکردەوە سەعاتەکەی بەرید بوو. کەچی ئێستا ئینسان وای لێهاتووە خەریکە لەتاو سەعات رادەکات. ئەلارمی مۆبایل، شاشەی کۆمپیوتەر، پیکابی نانە وردەکە، دەنگی موجەفیفەکەی نەسرین خانی قاتی سەرەوە و دەیان دوانەبڕاوی تر هەموویان خوا بۆ ئەوە خەلقی کردوون عەرزت بکەن سەعات ئەوەندەیە. لەسایەی سنعات و سەبەتەوە وەزعێکمان بەسەرهاتووە کوڕی ئازاو جەربەزە ئەوەیە کە بتوانێ نەزانێ سەعات چەندە، ئەمەوێ تێبگەم بۆ چیمانە؟ سەعات چواربێ یان سەعات هەشت بۆ ئێمە چ فەرقێک ئەکات، قابیلە سەعات دوو وادەی هەڵدانی مانگە دەستکردەکەمان بێت، یان ئەگەر سەعات شەشی رێک نەگەینە هۆڵەکە خوتبە مێژووییەکەی هەڤاڵ چەرچڵمان لە کیس ئەچێ؟!!!!!. چ دەسکەوت و نیشانەو رووداوێک ئێوارەی چوارشەممە جیا ئەکاتەوە لەچێشتەنگاوی یەکشەممە؟! بەنیسبەت بارودۆخی گیرفانەوە ئایا پێنجی مانگ هیچ دەرەجەیەک لە بیست و شەشی مانگ موحتەرەمترە؟! ئەگەر سەعاتەکەمان لەسەر تەوقیتی ئەنقەرەبێ ئیتر ئەردۆغان قەندیل قەسف ناکات؟! بەرهەمی نیشتمانیمان لەسەدا چەند کەم دەکات ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان دوو رۆژ خەبەری نەبێتەوە؟ هەموو کارمەندانی وەزارەتی پلاندانان دەوامیان ببێ بە دوو شیفت هێڵی هەژاری لە ئۆردوگای شۆڕش چەند سانتیمەتر نزم دەبێتەوە؟! ئێوە لەمن باشتر ئەزانن کە زوڕنا بۆ پەنچەرچی چەندێک زەروورە، زەمەنیش بۆ ئەهلی ئەی رەقیب هەر ئەوەندە موهیمە، خوا شایەتە نەک هەر زەمەن، هیچ پێوەرێک قیمەتی ئاغزە جگەرەیەکی نەماوە، دادم زەمانی زەعیم سدیقی زیندەیاد تەلەبەی فنون بووە کەچی سلیکۆنەکەی کوڵمی تەڵاقت بۆ ئەخوا ئەڵێ، رێک لە کابینەی پێشوودا بناغەی مەمکیان بۆ دانا. یان تەماشا ئەکەی کابرا دووسەد دۆنمی… نا عەفوو ئەوە موزوعێکی ترە.
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

