riklam

پێی بڵێ خۆشم ئەوێی

بابەتی گۆڕاو 12:21 PM - 2020-09-28
.

.

پێی بڵێ خۆشم ئەوێی

* تەحەمول نەتبێ خراپە ھەتبێ حکومەت سواری سەرت ئەبێ.

* زۆر ناخۆشە ئەو عالەمە ھەمووی کەر بێ، بەس تۆ گوێرەکە بیت.

* رێژەی شیرینی لە بیبەری شیریندا بەقەدەر رێژەی دیموکراسییە لە حیزبە دیموکرات و سۆشیال دیموکراتەکاندا.

* بە دڵنیاییەوە ژیان زۆر زۆر خۆشە. بۆ دەوڵەمەندەکان.

* دوورترین مەسافە مەسافەی نێوان زمان و گیرفانی مەسئولە.

* ماوەیەکی تر بۆ ئیسپاتی سەگوسەگباییش ئەبێ نووسراوی پشتگیریمان پێ بێت.

* پیاو قسەیەک بۆ دزیش بکات، ئەگینا ئیشی ناڕوات.

* ژن حەز ئەکات شوو بە پیاوی ئیماندار بکات بۆئەوەی خۆی ئیمانی نەھێڵێ.

* ماسی ھەر وەختێک لە ئاودا دەری بهێنێت تازەیەو تەباییش ھەر وەختێک باسی بکەی درۆیە.

* زۆر بەسوودە گوێ لەڕاوێژکاری ستراتیجی بگریت کاتێک کە باسی ھینت بۆ ئەکات، دروستکردنی شەراب لە ماڵەوە.

* داماو ئەوەیە کە نازانێ حیزبەکان بێ کەڵکن، داماوتر ئەوەیە کە نازانێ ھەر ئەوەمان قابیلە.

* تاقە رێگەیەک بۆ ئەوەی کۆرۆنا توخنت نەکەوێ پێی بڵێ خۆشم ئەوێی.

* بەختەوەری لاپتۆپەکەی ئاشتی ھەورامییەو منیش چاودێریی دارایی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket