riklam

لێ بکەیتەوە

بابەتی گۆڕاو 02:35 PM - 2020-09-27
.

.

لێ بکەیتەوە

* کوردستان بەعزێ لەم مەسئولانەی لێ بکەیتەوە ئەبێ بەگوڵ.

* خەستەخانە خۆبەخشی لێ بکەیتەوە نەخۆش بە پێوە رۆحی دەرئەچێ.

* فەیسبووک خەڵکی داخ لە دڵی لێ بکەیتەوە چۆڵی قوڵفەیە.

* حوکمەت درۆکانی لێ بکەیتەوە سفر هیچ بەدەستەوە.

* تەلەفزیۆن ریکلامی لێ بکەیتەوە مەگەر لەمزگەوت پەڕۆ دابخات.

* هەرێم پەڕلەمانی لێ بکەیتەوە وەزعی باشتر ئەبێ.

* دیموکراسی عیراقی لێ بکەیتەوە زۆر موحتەرەمترە.

* ئەم وڵاتە ئەگەر بانقی خوێنی لێ بکەیتەوە هیچ بانقێکی بەکەڵکی تیا نامێنێط.

* لە سلێمانی مەحمود (دال)ەکەی لێ بکەیتەوە هیچ لە مەوزوع ناگۆڕێ.

* بازاڕ ئەگەر کاڵای تورکی لێ بکەیتەوە ئەوپەڕی کوردایەتییە.

* حیزب خەڵکە بێ ئیشەکەی لێ بکەیتەوە قازانجێتی.

* میللەت حەوسەڵەی لێ بکەیتەوە وەزعەکە چاک ئەبێ.

* ئەدەبی کوردی شێخ رەزای لێ بکەیتەوە نوقسان دەرئەچێ.

* بزووتنەوەی کوردی مفاوەزاتی لێ بکەیتەوە هیچی وای نامێنێتەوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket