كوردانی ئۆتاوا ماڵئاوایی له‌گه‌نجێك ده‌كه‌ن
تاراوگە 09:30 AM - 2020-09-20
.
ئێواره‌ی رۆژی 19/9/2020 به ئاماده‌بوونی كه‌سوكار و هاوڕێ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیانی ئۆتاوا و ڕێكخراوه‌كانی پێگه‌ی ڕۆشنبیری كوردی و كوردیش كۆمینێتی ئۆتاوا، له ڕێوره‌سمێكی شایسته‌داو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی و خۆپارێزی په‌تای كورۆنا بۆ دواجار له گۆڕستانی ناوچه‌ی مانه‌تیك ماڵئاواییان له گه‌نجێكی كوردی شاری ئۆتاوای پایته‌خت به ناوی رێبین ڕزگار مه‌لا عه‌لی كۆیی ته‌مه‌ن 27 ساڵان كرد .
له پاش ڕێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ته‌رمی ڕێبین ، ئاماده‌بووان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاڕاسته‌ی ڕزگار مه‌لا عه‌لی و نیشتمانی هاوسه‌ری خوشك و براكانی خوالێخۆشبوو كرد و له خوای په‌روه‌ردگاریش داواكارن گیانی كاكه ڕێبین به‌ره‌حمه‌تی خۆی شاد بكات و سه‌بووری دڵنه‌واییش به كه‌سوكارو هاوڕێكانی ببه‌خشێت .
هه‌ر له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ڕزگار مه‌لا عه‌لی و دڵزار كۆیی و ئاسۆ فه‌ره‌ج به‌ناوی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو له وته‌كانیاندا سوپاسی ئاماده‌بووانیان كرد كه له ئۆتاوا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر هاتوون و به‌شداری پرسه ومه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی ڕیبینیان كردووه و هاوخه‌می خۆیان نیشانداوه .
ڕزگار مه‌لا عه‌لی باوكی ڕێبین - ی كۆچكردوو له وته‌كه‌یدا بۆ PUKmedia وتی، ڕێبین كوڕه گه‌وره‌م بووه له‌ساڵی 1993 له دایكبووه خوێندكاری كۆلێجی بایه‌لۆجی بووه له‌زانكۆی كارلتۆن له ئۆتاوا ئه‌م ساڵ دوا قۆناغی خوێندنی بوو به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا خوێندنی ته‌واو بكات.
ڕزگار كۆیی ڕاشیگه‌یاند: به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌ریه‌ك له دكتۆر به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی دكتۆره سه‌رباخ و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌جیا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندییان پێ كردووین ، وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشیان خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌مان.
دڵزار كۆیی بۆ PUKmedia، وتی: ڕێبین ته‌مه‌ن 27 ساڵان ئه‌م ساڵ خوێندكاری دوا قۆناغی كۆلیجی زانست بوو له زانكۆی كارلتۆن.
وتشی: رێبین گه‌نجێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ بووه له ناو كه‌سوكار وهاوڕێكانی هه‌میشه و خۆشه‌ویست و ڕیزدار بوو، به‌داخه‌وه له‌ده‌ستدانی مایه‌ی خه‌مێكی گه‌وره بوو بۆ هه‌مووان .
جێی ئاماژه‌یه، ڕێبین رزگار مه‌لا عه‌لی كۆیی له دایكبووی ساڵی 1993 ی شاری كۆیه رۆژی 12 /9/2020 به‌هۆی ڕووداوی ماتۆڕسكیل له‌سه‌ر جاده‌ی خێرا گیانی له‌ده‌ستدا ، دواتر ڕۆژی 19/9 /2020 له مزگه‌وتی عومه‌ر له ئۆتاوا نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ركراو پاشان له‌گۆڕستانی مانۆتیك ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردراو تاجه گوڵینه‌ی وه‌فاداری له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی دانرا .
به‌پێی وته‌ی باوكی ڕێبین، دۆسیه‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه هێشتا نه‌زانراوه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس دایه .
/PUKmedia عوسمان عه‌لی ، تۆرونتۆ


هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

