riklam

ڕاوێژی پزیشكی

بابەتی گۆڕاو 05:18 PM - 2020-09-07
.

.

ڕاوێژی پزیشكی

 

– ھەرچەند ئەكەم ھیلاكییم دەرناچێ، چارم چییە؟

+ مامۆستای تایبەتی بۆ بگرە.

***

– ئایا زانست بڕوای بە ناوك كەوتن ھەیە؟

+ بەڵێ، وەكو گەلاوێژ.

***

– بڕوام بە فەحسی موختەبەرەكان نییە، چۆن بزانم كۆرۆنامە؟

+ بچۆ بارەگایەكی گەڕەكی خۆتان، ئەگەر بۆنی گەندەڵییت نەكرد خۆیەتی.

***

– بۆ چارەسەری خەمۆكی، كامیان باشە وەرزش یان مۆسیقا.

+ پارە.

***

– ھیچم بۆ ناخورێ، دایم دڵم پڕە.

+ بیبە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وای بەتاڵ ئەكەنەوە بەحەیاتی پڕ نەبێت.

***

– ماڵەوەمان كەمێك كێشەی دەروونیی ھەیە، ھەر ئەگری ئەڵێ تۆ قەت لەبازاڕ ھیچم بۆ ناھێنیتەوە.

+ زۆر ئاسانە، لەمەولا عوزری بۆ بێنەرەوە.

***

– ماوەیەكە سەری پەنجەكانم شین ئەبنەوە، چی بكەم باشە؟

+ سێڵفییەكیان لە گەڵدا بگرە.

***

– خزمەتكارێكی تۆم ھەیە عومری چوار ساڵە، شێت بووین بەدەستییەوە، ھەرچییەكی پێ ئەڵێین ئەو عەكسەكەی ئەكات. بیبەین بۆلای چ دكتۆرێ باشە.

+ دكتۆری ناوێ. ئەوە سەدی سەد دەپانزە ساڵی تر ئەبێ بە مەسئولێكی گەورە.

***

– تەمەنم شانزە ساڵە، ئەمەوێ جارێ ژن نەهێنم، بەڵام ماڵەوە زۆریان بۆ ھێناوم. ئایا لەڕووی تەندروستییەوە شانزە ساڵیی زوو نییە بۆ ژن هێنان؟

+ نەخێر زوو نییە.. بیلموناسەبە موشكیلەی شوێنیشت لە كۆڵ ئەبێتەوە.

***

– سەبەب چییە مەسئولە درۆزنەكان روویان رەش نابێ؟

+ لەوانەیە كاربۆنیان كەم بێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket