riklam

گاجووتی وا

بابەتی گۆڕاو 06:00 PM - 2020-09-02
.

.

گاجووتی وا

* وتی ھەرچییەکم بەسەرهات خەتای ئەم حەیوانە خۆشباوەڕە بوو (دەستی کێشا بە سەری خۆیدا).

* وتی ئەم زۆڵە ھەتا دووھەزار و سێش لە بەغدا بوو (پەنجەی بۆ رەسمی مەسئولەکەیان راکێشا).

* وتی زۆر ئەترسم جەماعەت ئێرەشت بە موساطەحە بدەنێ (توند ھەردوو دەستی گرت بە قنگییەوە).

* وتی سەیری کە ئەڵێی بۆ ھەلاج پاک کراوەتەوە (ئیشارەتی بۆ قاسەکەی وەزارەتی دارایی کرد).

* وتی ھەمووی پیا مەکە دوایی سوور ئەبێتەوە و دێشێت (مەبەستی قۆڵۆنیاکە بوو).

* وتی حەوت(پێشمەرگە پارتیزانەکە کە لێیان پرسی چەند شاخت لێ ڕوواوە).

* وتی ئەمیش کاتی خۆی بە قبوڵ خاص وەرگیرا  (بەپەنجە تووتە ئیشارەتی بۆ موعارەزەکەی سەر تەلەفزیۆن کرد).

* وتی ئەوە بۆچی ھیچ مەسئولێک باسی دوێنێی نەکرد؟ (یەکی ئەیلول وای وت).

* وتی تومەس ئەمە مەعریفەتەکەتانە بۆیە تائێستا نەبوون بە دەوڵەت (ئیشارەتی بۆ کۆمێنتەکانی خاڵم کرد لە فەیسبووکدا).

* وتی دەوەرە گاجووتی وا سەرۆکت بێ (لەگەڵیدا تفێکی لە رەسمەکەی ترەمپ کرد).

* وتی تاقیم کردۆتەوە زۆر تەسکە (کە لەدوکانەکە پێم وت ئەو کراسە شینە باشە).

* وتی حکومەت ھەموومانی خستە سەر ئەمە (ساجەکەی عەلی رائەوەشاند).

* وتی ھەر ئەمە ماوە بیدەن بە کەرتی تایبەت (بەدەم گریانەوە ئیشارەتی بۆ مزگەوتی گەورە ئەکرد).

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket