riklam

لەعنەت لە شوێن

بابەتی گۆڕاو 03:15 PM - 2020-08-31
.

.

لەعنەت لە شوێن

هیچ شتێک نییە لەم کوڕەی عەرزەدا کە پێشینانی رەحمەتیمان بە پەندێک سوکرات و دەستە و دائیرەکەیان پێ نەکردبێ بە پەندی زەمانە. ئیتر ئەمە بەهرەی خوایی بێت یان دوور لە ئێستا بەرهەمی خوێندەواری و حیکمەتی سەرکردایەتیی سیاسی جاران، شتێکە خوا خۆی ئەیزانێ. ئێمەی عەبدی رووڕەشی بندیوار هەر ئەوەندەمان لا مەعلومە کە ناوبانگی باش وەکو شەراب و مەسئول و گۆزە وایە، هەتا کۆنتربێت موهیمترە. یەعنی زەمەن حسابە نەک جێگاو مەکان. مەسەلەن خاڵە صەدامی لەمەڕ برادەران عەزەمەتەکەی لەوەدا نەبوو کە تکریتییە و لە بنەماڵەی ئال مەجیدە، بەڵکولەکە شەهیدی قائید بۆیە شوێنەکەی بەکەس پڕ نابێتەوانێ، چونکم تەئریخێکی دوورودرێژی هەبووە لەگەڵ کۆترەکانی ماڵی ئاشتی خاندا. تەبیعی بە نیسبەت ئەقڵیشەوە هەمان تاس و حەمامە. لێرەدا زۆر داوای لێبووردن لە حەمدی شاعیر دەکەین کە دەڵێت قیمەتی ئەشیا بە جێگەیە و مێشێ چووە سەر گۆنای یار لە خاڵ ئەچێ و نابێ کشەی لێ بکەی. بەڕاستی ئەم بۆچوونە سەری لە حوکمدارانی عیلمی جیۆپۆلۆتیک شێواندووە. یەعنی چی هەر کەسێک لە سێڵفیدا چووە تەنیشت هەڤاڵ وانێکەوە ئەوا هەقی خۆیەتی ڤێللایەک لە چاڵاییەکانی بەلاشاواو کەسنەزان وەربگرێ!! کەواتە لەعنەت لە شوێن. بژی زەمەن. ئەسڵەن شوێن قەت قەت بەڵگەی وەجاخزادەیی نییە. بۆ نموونە شەرت نییە ئەقڵ هەر لە کەللەسەردا بێت. هەیە پڕۆسەی گەشەکردن مەجبووری کردووە ئەقڵی بخاتە قاچییەوە، بۆ نموونە ئەختەبووت کە خۆمان پێی ئەڵێین هەشت پێ و دوو ئەوەندەی چوارپێکان چاکتر لە دنیا حاڵی بووگە. مەخلوقی واش هەیە ئەقڵی خۆی گواستووتەوە بۆ ناوگەڵی. لە نەتیجەشدا قوڕی کردووە بەسەر حیزب و میللەت و مەبدەئدا. دەک خوا لەوە رسواترت بکات بێرلسکۆنی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket