تەئریخ و عانە
بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2020-08-24.
تەئریخ و عانە
قەدیمییەکان لە دنیادیدەیی خۆیانەوە پەندێکیان بۆ بەجهێشتووین کە خۆشبەختانە ئاشتی ھەورامی ئەقڵی پێ نەشکا لە گرێبەستێکی پەنجا ساڵەییدا تاڵانفرۆشی بفەرموێ. پەندەکە ئەڵێ عانەیەک دوانزە گۆشەی ھەیە دوانزە برا دێنێت. ئەم حیکمەتە خۆماڵییە وەک ھەموو یاسایەکی تری سروشتی دەتوانرێت بە کەمێک دەستکارییەوە بئاخنرێتە گشت بوارەکانەوە. مەسەلەن ئەگەر بڵێین مێژوو ھەزار گۆشەی ھەیە و ھەر گۆشەیەکی ھەزار تەحلیل و تەفسیر ھەڵدەگرێت، دڵنیابە ھیچ عیبادەلبەشەرێک بۆی نییە بەو قسەیە سەغڵەت ببێ.
تۆ دیقەت لە تەئریخی زلهێزەکان و ئیمپراتۆرییەتەکان بدە بزانە بە جەور و ستەم و قوڕمساغییەکانیان چ خزمەتێکیان پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە. ئەگەر مەغۆلەکان ھندستانیان خەڵتانی خوێن نەکردایەو بە زەبری شەق گیرفانی ھندییەکانیان نەتاکاندایە چۆن بینای تاج محەلیان بۆ دروست دەکرا کە رۆژانە پۆل پۆل گەشتیاری قژ زەرد و چاوشین دەچن سێڵفی تێدا دەگرن؟!!
ئەگەر ئیمپراتۆری گریک و رۆمانی پشتی میللەتانی داگیرکراویان لەژێر باری باج و خەراجدا نەشکاندایە لە کام داهات و کێ مەعاشی بۆ فەیلەسوفەکان دەبڕییەوە دانیشن بەدەم شەراب خواردنەوەوە بیر بکەنەوە؟
ھایدن و مۆزارت و ھاوپیانۆکانیان ھەتا ماون ئەبێ نانێ بخۆن و نانێ بکەن بە ساقەی سەری ئیمپراتۆریی ھابسبۆرگ کە لە ئارەقەی ناوچەوانی جووتیارەکانی مەجەڕ و نەمسا خۆشترین ژیانی بۆ تەئمین کردبوون.
فەزڵ و خەڵاتی داگیرکار ئەوەندە زۆرە ھەر ماشەڵڵای ئەوێ. تەنیا ھەر لەشکرکێشییە وایکردووە زۆربەی وڵاتانی ئەمریکای باشوور و تەنانەت مەکسیکیش بە زمانی ئیسپانی معامەلەی تلیاک و قاوە و گواستنەوەی میسی بکەن. داگیرکردن نەبوایە دەبوو ئوم کەلسومی رەحمەتی بە زمانی قیبتی گۆرانی بگوتایە… ئێمەی کوردیش پێویستە شەو و رۆژ شوکرانەبژێری فتوحاتەکانی ئیسلام بین. ئەگینا عەرەبیی کەسمان لە عەرەبیی پەرلەمانتارەکانمان باشتر نەدەبوو. ئەوسا داعشی داماو دەبوایە بە زمانی ئاوێستایی ھەڕەشەی لێ بکردینایە.
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18