riklam

لە وڵاتان

بابەتی گۆڕاو 02:27 PM - 2020-08-17
.

.

لە وڵاتان

* لە ئیسپانیا ھەموو شارێک دە پانزە پاشای ھەیە بێجگە لە شارەزەردەواڵە.

* بە ئەمری ئەو خوایە ڤێتنامییەکان لە رۆژی ھەڵبژاردندا مردووەکانیان زیندوو دەبنەوە.

* حکومەتی ڤەنزوێلا شەڕ بە میللەتەکەی خۆی ئەفرۆشێ و نەوتیش بە تورکیا.

* لە بولغاریا رێوی ئەگەر بیەوێ تەجمیل بکات لە کونەکەی خۆی ھەڵ ئەگەڕێتەوە.

* خەڵکی کامیرۆن چیکڵدانەیان ئەوەندە بچووکە، ھیچ مانگرتنێکیان حەفتەیەک بڕ ناکات.

* لە مۆزەمبیق سێ روبعی مەسئولەکان خریجی یاسای ئێوارانن بە قبوڵ خاص.

* لە پاکستان ھەر سەیری دەمامکەکانیان بکەیت تێ دەگەیت کۆرۆنا لە رێی چەناگەوە نەقڵ ئەبێ.

* لە دائیرەکانی بەنگلادیش ھەزار کەریشت پێ بێ، ھەتا خۆت نەخورێنی کەس لێت ناپرسێ کەرت بەچەند.

* پیاوانی سویسرا زۆر دواکەوتوون، ئەگەر لەفەیسبووک یەک لایکیان بۆ بنێری بە حسابی ئەوان مەعنای وایە ئەھلی زەوقیت.

* لە ئیتالیا ھەموو بازرگانێک مەسئولێکی لە پشتەوەیە، تەنانەت بازرگانی ڤینیسیاش.

* وەستا شارەزاکانی مۆریتانیا ئیعلام ئەخەنە بەر سێبەر، ئەڵێن باشتر ئەترشێ.

* حیزبەکانی سۆماڵ ھیچ کەسێک ناکەن بە کادیر ئەگەر جەژنان لە قوبرس قومار نەکات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket