riklam

بە تایبەت ئەگەر

بابەتی گۆڕاو 01:55 PM - 2020-08-15
.

.

بە تایبەت ئەگەر

* نیوەشەو بزمار بە دیواردا دامەکوتە، بە تایبەت ئەگەر شوققەکەی سەرەوەت درێلی ھەبوو.

* قەت بە دایکی مناڵەکان مەڵێ نەخێر، بەتایبەت ئەگەر لێی پرسیت زەعیف نەبووم؟

* پزیشکەکان دەڵێن ماسک زۆر زۆر زەروورە بۆ ئافرەت، بەتایبەت ئەگەر سمێڵی ھەبێت.

* زۆر غەڵەتە شیعری نزار قەبانی بۆ دەزگیرانەکەت بخوێنیتەوە، بەتایبەت ئەگەر ناوی نەسروڵابێ.

* ھەر بەڕاستی میوان خۆشەویستی خوایە، بە تایبەت ئەگەر نەیەت.

* ئەبەدەن نابێت لەبەرچاوی مورافیق بە نەخۆش بڵێی فشی کە، بە تایبەت ئەگەر دکتۆری ددان بوویت.

* ئەتوانیت بەڵێنەکانی حکومەت بکەیت بەبەرچایی، بەتایبەت ئەگەر مـرەباتان نەمابوو.

* بڕوا بەقسەی کوتاڵفرۆش مەکە، بەتایبەت ئەگەر وتی خێزانەکەی خۆم لەمەی کردووە بە ماکسی.

* باسی کوردایەتی و شعوری قەومی لێی ئاسانتر نییە، بەتایبەت ئەگەر پەرلەمانتاری بەغدا بیت.

*جەریدەی ئێستا کەڵکی نەماوە، بەتایبەت ئەگەر بتەوێ سەوزەی لەسەر پاک بکەیت.

* ئەمریکییەکانیش بەقەدەر ئێمە گەوجن، بەتایبەت ئەگەر ترەمپ ھەڵببژێرنەوە.

* سیاسەت لە چەکی کیمیایی پیسترە، بەتایبەت ئەگەر بەدەست خەڵکی نەزانەوە بێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket