كەنەدا.. لە رووداوێكی نەخوازراودا گەنجێك گیانی لەدەستدا
تاراوگە 11:03 AM - 2020-08-12
.
گەنجێك بەناوی دلێر رەزاق ئیبراهیم لە دایكبووی ساڵی 1981 ی هەولێر، رۆژی 10-6-2020 لە شاری بیرلنگتۆنی هەرێمی ئۆنتاریۆ - ی كەنەدا بێسەر و شوێن دەبێت و پاش دوو رۆژ پۆلیس كەسوكاری ئاگادار دەكاتەوە كە تەرمی دلێر لە كەنار دەریاچەی بیرلینگتۆن دۆزراوەتەوە .
سەلاح رەزاق ئیبراهیم سەبارەت بەڕووداوی گیان لەدەستدانی دلێری برای لە میانەی دوا دیداری تەرمەكەی لە مزگەوتی ماركام لە لێدوانێكدا بۆ PUKmedia وتی: دلێری برام لە ساڵی 2007 هاتۆتە كەنەدا و لەساڵی 2009 هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی كەنەدی كردووە و كچێكی تەمەن پێنج ساڵ و كوڕێكی تەمەن دوو ساڵی هەیە .
سەڵاح لە درێژەی باسەكەیدا ئاشكرایكرد: دلێری برای پێشتر كێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەرەكەی هەبووە و لە 4 ی حوزەیران واتە هەفتەیەك پێش رووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی ئۆكڤێل سكاڵای لەسەر هاوسەرەكەی تۆمار دەكات و پێیان رادەگەیەنێت كە هەڕەشەی لێكراوە و ژیانی لە مەترسیدایە دلێر بۆ پاراستنی ژیانی خۆی داوای هاوكاری پۆلیسی كردبوو، بەڵام پۆلیس بایەخی بە داواكارییەكەی دلێرنەدا و بەپێچەوانەوە دوای دوو رۆژ لە تۆمار كردنی سكاڵاكەی لە هەمان بنكەی پۆلیس دلێر بۆ مەبەستی زانیاری زیاتر بانگهێشت دەكرێت و هاوكات دەستگیری دەكەن .
سەلاح ئیبراهیم راشیگەیاند: لە رۆژی 9-6-2020 دڵری برام لە زیندانی پۆلیس بە كەفالەت ئازاد كرد و لای من مایەوە، بەڵام یەك رۆژ دواتر واتە لە 10 ی حوزەیران دلێر هیچ سۆراخێكی نەما و پۆلیسمان ئاگادار كردەوە كە دلێر بێسەرو شوێنە، پاشان لە رۆژی 12-6-2020 ئاگادار كراینەوە كە تەرمی دلێر لە كەنار دەریاچەی بیرلێنگتۆن دۆزراوەتەوە و ئاسەواری لێدان بەسەریەوە دیارە .
لەبەشێكی وتەكەیدا سەلاح ئیبراهیم بە خەمێكی قولەوە وتی: گیان لەدەستدانی دلێر تراژیدیایەكی پڕ لەشەرمە بۆ دەزگای پۆلیس كە براكەی پێشتر پۆلیسی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بەڵام پۆلیس كەمتەرخەم بوون و بایەخیان بە مەسەلەكە نەدا.
سەڵاح راشیگەیاند: راپۆرتی پزیشكی دادوەری نیشانی داوە كە براكەم لە سەری دراوە و دواتر فڕێدراوەتە ناو رووبارەكەوە .
لە كۆتاییدا سەلاح رەزاق ئیبراهیم وتی: كارەساتی دلێر تووشی ئازار و خەمێكی گەورەی كردین چونكە پاش دوو مانگ سەڕەڕای ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە ئاشكرا نەكراوە، هێشتا كەیسی دلێر یەكلایی نەبۆتەوە و تەرمەكەشی تا ئێستا لە ژێرلێكۆڵینەوە و شیكاری تەندرووستیدایە، بەپێی وتەی پارێزەرانی دۆسیەكە ئەم رووداوە كات و بەدواداچوونی زۆری دەوێت تا راستیەكان ئاشكرا دەكرێن، بێگومان ئەمەش باری ئاسایش و پاراستنی ژیانی مرۆڤەكان لە كەنەدا ئەخاتە ژێر پرسیارەوە، سەڵاح خوازیاریشە بە زووترین كات لێكۆڵینەوەی دۆسییەی گیان لەدەستدانی دلێر برای كۆتایی پێ بهێنرێت و تاوانبارانیش ئاشكرابكرێن و دادگاش ڕۆڵی دادپەرانەی خۆی ببێنێت.
PUKmedia عوسمان عەلی- تورۆنتۆ
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

