riklam

چیت بۆ بکەم؟

بابەتی گۆڕاو 12:48 PM - 2020-08-04
.

.

چیت بۆ بکەم؟

مەسئول: چیت بۆ بکەم؟
ھاووڵاتی: ھیچ. بەس مەیەرە سەر تەلەفزیۆن.
***
ئاغا: چیت بۆ بکەم؟
نۆکەر: یەک دەققە بە دڵ گوێم لێ بگرە.
***
ھاوین: چیت بۆ بکەم؟
میللەت: تۆزێ خێرا بڕۆ. کوڵاین.
***
پاسدار: چیت بۆ بکەم؟
کۆڵبەر: تەقەم لێ مەکە مناڵم وردە.
***
پەڕلەمان: چیت بۆ بکەم؟
حکومەت: عەمرت درێژبی یاخوا. جا لەوە زیاتر چی بکەی!!!
***
باوک: چیت بۆ بکەم؟
مناڵ: ناوەکەم بگۆڕە.. چاوشین و قژ زەرد چۆن ئەبێ ناوی بیلال بێ؟!
***
سین: چیت بۆ بکەم؟
صاد: تەیارەیەکی تایبەتم بۆ بگرە بە کرێ..تاقەتم چوو لە ئەوروپا.
***
نەمرود: چیت بۆ بکەم؟
گومرگی برایم خەلیل: من ھیچی حەزرەتی ئیبراھیم نیم. مەھێلە بمسوتێنن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket