كەنەدا.. دووەم منداڵی خێزانە كوردەكە گیانی لەدەستدا
تاراوگە 11:30 AM - 2020-07-28
.
دوای ڕووداوەكەی ئاگر كەوتنەوە لە ماڵێكی كورد لە ناوچەی ماركام كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێكی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ئاران و سووتانی سێ كەسی دیكەی خێزانی ئەوماڵە ، رۆژی پێنج شەممە منداڵێكی دیكەی ئەو خێزانە تەمەن 6 ساڵ بەناوی ژیربە هۆی سووتانی لەشی لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستدا و رۆژی شەممە 25/7/2020 لە گۆڕستانی ماركام بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی كوردانی توڕونتۆ بە خاك سپێردرا، بەڵام جیا حمید دایكی ژیر و كوڕە گەورەكەی ئەحمەد هێشتا بۆ چارەسەركردن لە نەخۆشخانەدان .
جێی ئاماژەیە رۆژی 18ی ئایاری ئەم ساڵ پۆلیسی ماركام لە كەناڵی CPtv ڕایگەیاند كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی رۆژی 18 ی ئایاری 2020 ئاگادار كراینەوە لە ناوچەی ماركام لە ئاكامی تەقینەوەیەك ئاگر لە مالێك بەردەبێتەوە بەو هۆیەوە مناڵێكی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ئاران گیانی لە دەستداو ژنێك بەناوی چیا حەمید و دوو كوڕی دیكەیشی بە ناوەكانی ئەحمەد تەمەن 14 ساڵ و ژیر تەمەن 6 ساڵ بە سەختی بریندار دەبن .
تاهیرحەمید رۆژی شەممە لە میانەی بەخاك سپاردنی كوڕەكەی بە خەم و كوڤانێكی زۆرەوە وتی " سێ ساڵ لەمەبەر لە سلێمانی بۆ ڕزگاركردنی خێزانەكەم ڕووم لە وڵاتی كەنەدا كرد " ئێستاش دووچاری ئەم كارەساتە بووین ، زۆر بەداخەوە ئەوە دوو كوڕم لەدەستدا.
PUKmedia عوسمان عەلی- توڕونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

