بانگەوازێکی کراوە لە ڕێکخراوی ئینتەرنیوزەوە
ئاگاداری 03:30 PM - 2020-07-23.
پڕۆژەی: دەنگەکانمان Our Voices
چالاکی/ دەنگی من My Voice
ئامانج: زۆر لەو چیرۆک و بابەتانەی کە جێگای بایەخی ژنە لە عێراقدا بێ بایەخ و باسنەکراو ماونەتەوە تەنها لەبەر ئەوەی سەرنوسەری میدیاکان هیچ گرنگییەکی پێنادەن یان لەڕووی کلتوری و کۆمەڵایەتییەوە وەک شەرم و تابۆ چاوی لێ دەکرێت. ئینتەرنیوز پاڵپشتی دارایی ئامادەکردن و بەرهەمهێنانی ١٠٠ ناوەڕۆک و بابەتی میدیایی دەکات کە رۆشنایی بخاتە سەر بابەتە هەستیارەکانی پەیوەست بە پرسی ژنانەوە و لەلایەن رۆژنامەوانانی ژنەوە بەرهەمهێنرابێت و جيگای بایەخی خۆیان بێت.
ئەو چیرۆک و ناوەڕۆکانەی لەم رێگایەوە بەرهەمدەهێنرێن؛ لە میدیای عێراقی و نێودەوڵەتی هەرەوەها لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێنەوە و پەخش دەکرێن و لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ئینتەرنیوزدا نیشان دەدرێن و بڵاو دەکرێنەوە. لیژنەیەکی تایبەت لە ئینتەرنیوز بەهاوبەشی لەگەڵ رۆژنامەنوسانی شارەزا و بە ئەزموون لەبواری میدیادا، بڕیار لەسەر ئەو داواکارییانە دەدەن کە بۆ ئامادەکردنی ناوەڕۆکە میدیاییەکان (نوسراو، بینراو و بیستراو) بەرهەمی ڤیدیۆیی و کورتە فیلم، پێشکەش دەکرێن و باشترینیان هەلدەبژێردرێن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەم پاڵپشتیە داراییە.
ئەو بابەت یان ناوڕۆکە میدیاییەی پێشکەش دەکرێت، پێویستە سەبارەت بە یەکێک لەو بوارە هەستیارانەی پرسی ژن و ئەو تابۆ و رێگریی و بەربەستە کۆمەڵایەتی و کلتورییانەوە بێت کە لە کۆمەڵگای عێراقیدا رووبەرووی ژن دەبنەوە و پێویستە بایەخیان بۆ پرسی جێندەر هەبێت. پێویستە ئەو پڕۆپۆزەڵەی کە بۆ نوسین یان بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکێکی میدیایی سەبارەت بە ژن پێشکەش دەکرێت، لەڕووی بابەت و ناوەڕۆکەوە یەکانگیر بێت و بەزمان و شێوازێکی روون نوسرابێت و پێداگیری لەسەر پرسەکانی ژنان بکات. پێویستە لە پڕۆپۆزەڵەکەدا گوژمەی خەمڵێنراوی تێچووی کارەکە لەرووی داراییەوە باسکرابێت.
تکایە لەوە ئاگادار بن کە پێویستە هەموو ئەو زانیاریانەی پەیوەندیان بە نوسین یان ئامادەکردنی ناوەڕۆکەکەوە هەیە لەچوارچێوەی یەک داواکاریدا لەلایەن یەک کەسەوە پێشکەش بکرێن، هەر رۆژنامەنوسێکی مافی پێشکەشکردنی یەک داواکاری هەیە. بابەتی نوسراو نابێت قەبارەکەی لە ١٥٠٠ وشە تێپەر بکات (بە سەرچاوە و وێنەشەوە). راپۆرت و چیرۆکی وێنەیی و دەنگیش، نابێت ماوەکەی لە ١٠ خولەک زیاتر بێت ( بەناونیشان و ناونیشانی لاوەکییەوە). پێویستە لەسەر پێشکەشکار، تاکو١٥ ی ئاداری ٢٠٢٠داواکارییەکەی بنێرێت بۆ رێکخەر ی پڕۆژە.
تەنها خانمانی رۆژنامەنوس بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن، بەو مەرج و رێنماییانەی لای خوارەوە:
1. پێویستە بەرهەمەکە لەسەر بنەمای گێڕانەوەیەکی روون و واقعی و بەزمانێکی روون ئامادەکرابێت، هەروەها لەسەر نوسەر و ئامادەکاری ئەو بەرهەمە یان ئەو ناوەڕۆکە میدیاییە پێویستە کە ئەو واقیعەی کردوویەتی بە بابەتی بەرهەمەکەی، وەک خۆی و وەک ئەوەی کە هەیە بگوازێتەوە نەک وەک ئەوەی کە رۆژنامەنوسەکە دەیەوێت.
2. پێویستە بەرهەمە میدیاییەکە پشتبەسوو بێت بە رووداو و کەسایەتی واقعی و لە سەرچاوەی واقعی و باوەڕپێکراوەوە وەرگیرابێت.
3. پێویستە ناوەڕۆک یاخود بەرهەمەکە بەلایەنی کەمەوە پشتبەستوو بێت بە دوو سەرچاوە، یەک سەرچاوە قبوڵکراو نیە.
4. پێویستە ناونیشانی چیرۆک یاخود ناوەڕۆکەکە، بەهەموو شێوەیەک بەدوور بێت لە بەکارهێنانی زمانی سۆزداریی و ئیستیفزازی.
5. پێویستە ناوەڕۆک یاخود بەرهەمەکە پشتبەستووبێت بە میتۆدێکی ئەقڵانی لە شێوازی نوسین و ئامادەکردنی بەرهەمەکەدا و بە هەموو شێوەیەک دوور بێت لە ناو زڕاندن.
6. شاهیدی، یاخود بەکارهێنانی کەسی سێهەم کە پەیوەندی راستەوخۆی بە رووداوەکانەوە نەبێت وەک سەرچاوەیەک بۆ گێڕانەوە و ئامادەکردنی بەرهەمەکە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و پێویستە بابەت و رووداوەکانی چیرۆکەکان لەسەرچاوەی یەکەمەوە وەرگیرابن.
7. چیرۆک یان ناوەڕۆکێکی خەیاڵی، یاخود جارێکی دیکە بەرهەمهێنانەوە و داڕشتنەوەی بابەتێک لەسەر بنەمای گێڕانەوەی کەسی، قبوڵکراو نیە.
تێبینی:
ئەوداواکارییانەی کە دوای ئەم رێککەوتە پێشکەش ئەکرێن سەیر ناکرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یهكێتیی ئهوروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28 -
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27