كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو
ی.ن.ک 08:21 PM - 2020-07-19.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رێگه‌ی سكایپه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی نه‌رویج-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18-7-2020، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رێگه‌ی سكایپه‌وه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی نه‌رویج-ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، به‌ئاماده‌بوونی هه‌رێم حاجی محه‌مه‌د و هه‌ندرێن باوه‌نوری كارگێڕی پێشوی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به ساتێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی سه‌رۆكی نه‌مر ڕه‌وانشاد مام جه‌لال و هه‌موو شه‌هیدانی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد. هه‌رێم حاجی محمد ، به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵ سه‌عدی احمد پیره‌و هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئاماده‌بوی ناوه‌ندی نه‌رویجی كرد، و هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆبونه‌وه‌كه‌و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌مووان خواست.
هه‌ندرێن باوه‌نوری وه‌ك كارگێڕی ناوه‌ندو لێپرسراوی پێش‌ویی ناوه‌ندی نه‌رویج، پاش به‌خێرهاتنی سه‌عدی و هه‌رێم و سه‌جه‌م هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی نه‌رویجی كرد و هیوای خواست كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌سود و سه‌ركه‌وتوبێت، ڕاپۆرتێكی چڕی سه‌باره‌ت به گرنگی وڵاتی نه‌وریج له هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرد و پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی نه‌رویج له‌ماوه‌ی دامه‌زراندی یٔه‌م ناوه‌نده‌وه، وتی وڵاتی نه‌رویج یه‌كێكه له وڵاته كاریگه‌رو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دونیا‌و هه‌میشه جێگایی بایه‌خی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش ئیسرایئیل و ئه‌مریكا بووه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه( ساڵانه خه‌ڵاتی ئاشتی جیهانی له‌م وڵاته ده‌درێت به‌كه‌سایه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی ، نه‌رویج خاوه‌نی پرۆسه‌ی یٔاشتی نێوان سریلانكا و تامیل و فه‌له‌ستین و ئیسرایئیل و كورد و توركیا‌و چه‌ند كه‌مایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یتر له جیهاندا،سه‌رۆكی ناتۆ كه‌سایه‌تێكی سیاسی و هاوڵاتی نه‌رویج)ه ئه‌مانه‌و ده‌یان هۆكاریتر وایكردوه ئه‌م وڵاته ببێته وڵاتێكی گرنگ و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی جیهانی. له‌به‌ر گرنگی و ئه‌م هۆكارانه ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و كاریگه‌ری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌م وڵاته‌دا و به‌پێویستی زانی هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك بخرێته‌گه‌ڕ باشتر له‌ڕابردو بۆ ئه‌وه‌ی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تیه‌كانیتر بتوانێت زیاتر ڕۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بێت له كایه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد.. هه‌موان ده‌زانن ڕۆژانه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامده‌درێت له‌لایه‌ن ڕه‌وه‌ندی كوردی و نه‌رویجی و بیانێكان و كورد و یه‌كێتیش به‌تایبه‌تی هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه بووه‌و توانیومانه ڕۆڵ و كاریگه‌ریمان له زۆر بابه‌تێكدا هه‌بێت گه‌رچی به‌پێی تموحی ئێمه نه‌بووه ئه‌ویش بۆچه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕیته‌وه، هیوادارین له‌داهاتوودا به‌هه‌وڵی هه‌مووان بتوانین ببین به هێزی یه‌كه‌م له كۆكردنه‌وه‌و جوڵاندنی ڕه‌وه‌ندی كوردی و ڕه‌وه‌نده‌كانی تریش.
له‌كۆتایدا باسی مێژووی پڕدره‌وشاوه‌ی ناوه‌ندی نه‌رویجی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی دابه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م ناوه‌نده له‌سه‌رده‌ستی كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی تێكۆشه‌ر له‌ساڵی ١٩٨٧ ه‌وه دروستبووه‌و له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ناوه‌نده‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ده‌یان كۆنفرانس كراوه‌و ده‌یان هه‌ڤاڵمان شه‌ره‌فی ئه‌وه‌ی پێبڕاوه ئه‌ركی ناوه‌ندی بكه‌وێته‌سه‌رشان و تاوه‌كو ئێستا بۆ چركه‌یه‌كیش له‌كارو چالاكی ڕانه‌وه‌ستاوه‌و به‌رده‌وامن، گه‌ر ئێمه ته‌نها چاو له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا‌و دوری و مه‌ودای نێوان شاره‌كانی نه‌رویج بكه‌ین ئه‌وا تووشی شۆك و تێڕامان ده‌بین كه‌وا چۆن و به‌چ دڵسۆزی و ئه‌شق و وه‌فایه‌كه‌وه هه‌ڤاڵانمان توانیویانه خۆبه‌خشانه كاربكه‌ن و كه‌رت و ئۆرگان دروستكه‌ن و به‌شداربن له‌كارو چالاكی، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان و به كه‌مترین هاوكاری كه‌زۆر جارێكیش هه‌رنه‌كراوه.
هیوای خواست هه‌میشه ڕێكخستن و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك ماوه‌ی ڕابردو له كار‌و چالاكیه‌كان به‌رده‌وامبن و درێژه به خه‌بات بده‌ن له‌نێو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .
پاشان ئاراس سۆفی به‌كر ناوه‌ندی نه‌رویج ، به‌خێرهاتنی كاك سه‌عدی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان كرد و ڕاپۆرتێكی پێشكه‌شكرد له‌ژێرناونیشانی (ئێمه بۆ هه‌ین) سه‌ره‌تا به‌هیوای ته‌ندرستی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ست خۆش كاك سه‌عدی بۆ كۆبونه‌وه‌كانتان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كان كه به‌ده‌ست پێكێكی باشی ده‌زانین هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنت،
دیوه نه‌زه‌ریه‌كه‌ی حیزبایه‌تی ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌ندامێك له‌سه‌ره‌تاوه كه دێته ناو رێكخستن له‌به‌ر رێك‌و پێكی خۆی بووه، هه‌ر بۆیه ده‌ست نیشان كراوه له‌لایه‌ن هه‌ڤالێك یان چه‌ند هه‌ڤالێك هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تای كاری حیزبیمان كه‌سێك خۆشی ویستوین و دواندونی و رای كێشاوین ئه‌ساسه‌كه‌شی رێك و پێكی بووه، ئێستا ئێوه له‌گه‌ل باشترین كادره‌كانی ده‌ره‌وه له كۆبونه‌وه‌دان ئه‌وانه‌ی ئێره گه‌نجه‌كانی لێ ده‌ركه‌ی ئه‌وانه‌ی تر هیچی له سی سال كه‌متر خه‌باتی نیه كه هه‌ر هه‌مویان له شوێنی خۆیانه‌وه خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن.
له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی وڵاتی نه‌رویج
وڵاتێكی سارد و تاریكه به‌زستانان و به هاوینان روناكه به شێوه‌یه‌كی گشتی ژیان سه‌خته‌و خه‌لك لێره كات هی خۆی نیه‌و راكه راكه‌ی ژیانیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ڤالان لێره ده‌ی كه‌ن له كاتی خۆیان و مال و مندالیان ده‌ی گێرنه‌وه جگه له رۆژانی ئاسایی هه‌موو، شه‌مه‌و یه‌ك شه‌مه‌یه‌ك له چالاكیدان ئێمه جگه له چالاكیه كانی خۆمان له هه‌ر هه‌موو چالاكیه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی به‌شدارین و به‌شی شێر مان به‌ر ده‌كه‌وێت به حوكمی په‌یوه‌ندی باشمان زۆر به هاسانی كۆ كه‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كانین بۆ كاری هه‌نوكه‌یی و پێویست، زۆرینه‌ی چالاكیه‌كانی ئێمه بریتیه له به‌شداری كردنی رێ پیوانه‌كان و كۆر‌و كۆبونه‌وه‌و یادو سیمیناره‌كان، باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌گه‌ل حیزبه كوردوستانیه‌كان له گه‌ل هه‌موو چالاكیه‌كانیان به‌شدارین
ئێمه وه‌ك ستافی ناوه‌ند وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین كه‌مترین كێشه‌مان هه‌یه ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك زیاتر داواكارین گرنگی دان و ئال‌و گۆری به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و یٔه‌ركی كادران به هه‌ده‌ر نه‌چێت و ئه‌رك و چالاكیه‌كان به شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی بگات، ئێمه زۆر به‌چڕ كار‌و چالاكی ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان و خزماتكردن به یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌كانی كورد‌و كوردستان، به‌بێ جیاوازی، ئامانج و به‌رنامه‌ی كاری زۆرمان هه‌یه‌و هیوادارین به‌هاوكاری هه‌موومان له‌داهاتوودا ته‌واوی ئامانجه‌كانمان به‌دی بێنین، دواتر ئاراس باسێكی كورتی كاری و چالاكی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ناوه‌ندی نه‌رویجی كرد و بۆخۆیانی جێهێشت كه‌هاته نۆبه‌یان به‌دوورو درێژی باسی ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان بكه‌ن، له‌كۆتایدا هیوای خواست هه‌موان تێكڕا به‌رده‌وامبن له‌كارو خه‌بات و درێژه‌دان به ڕێباز‌و ئامانجه گشتیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سڵاوی گه‌یانده سه‌رجه‌م به‌شداربوان و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گه‌له‌كه‌مان و سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له په‌تای ڤایرۆسی كرۆنا ڕزگارییان ببێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به كۆبونه‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێگرتن له هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی نه‌رویج،به‌ڕیز یان له‌ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باسێكی چڕی بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و جیهان به‌گشتی كرد و زۆر به ڕوونی و دوور‌و درێژی ئاماژه‌ی به پێگه و ڕۆڵی كورد له‌ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها كه‌م و كورتی و مه‌ترسیه‌كانیشی ده‌ستنیشان كرد و یه‌ك به‌یه‌ك بۆ ئاماده‌بوانی ڕوونكرده‌وه كه‌وا له ئێستادا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بارودۆخی عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی تووشی یٔالۆزی بووه‌و شڵه‌ژان بووه‌و ڕۆژانه و به‌رده‌وام گۆڕانكاری ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كورد كێشه‌ی ناوخۆی هه‌یه‌و دووری نێوان حیزبه‌كان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه نێوخۆیه‌كان وایلێهاتووه به‌شیوه‌یه‌ك نه‌توانین هه‌ندێك بڕیاری گشتگیربده‌ین و یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد له ئێستا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه وایكردوه كورد نه‌توانێت وه‌كجاران هاوهه‌ڵوێست بێت، ئه‌مه‌ش بێگومان پێویستی به چاره‌سه‌رو دۆزینه‌وه‌ی ڕیگاچاره‌یه‌ك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان داكۆكی له مافه گشتیه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ین له عیراق و هه‌روه‌ها بارودۆخی هاوڵاتیانیش له هه‌رێم چاككه‌ین، كه‌به‌داخه‌وه له‌ئێستادا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه وه‌كدابه‌زینی نرخی نه‌وت تووشی قه‌یرانی دارای بووین بێگومان ئه‌مه ته‌نها ئێمه نین و هه‌موو جیهان به‌هۆی كرۆناوه تووشی ئه‌م بارودۆخه بووه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ عیراق هه‌ندێك كێشه‌مان هه‌یه‌و پێویستی به رێكه‌وتن و گه‌شتنه به‌ڕێكه‌وتن.
ته‌وه‌ری دووه‌می بریتی بوو له بارودۆخی نێوخۆی یه‌كێتی پاش كۆنگره‌و پلان و دانانی به‌رنامه‌ی داهاتوو له ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه، وتی سه‌ركه‌وتنی گۆنگره‌و بڕیاره‌كانی كۆنگره كه یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی فراوانكردنه‌وه‌و گرنگیدان به ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و گۆڕینی ئۆرگانه‌كه بۆ مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیه له ده‌ره‌وه له ناو ئه‌م مه‌كته‌به‌دا، یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆنگره نوێكردنه‌وه‌و دووباره هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێیه بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌به‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌ڵام به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له به‌ڵای كۆرۆنا بابه‌تی گۆڕانكاری و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نوێی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه وه‌كو سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كانی ده‌مێنێته‌وه بۆ دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیانی دوای كۆرۆنا ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه هه‌یه ده‌بێت چاوه‌ڕوانبین ئایا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌عێراق ده‌كرێت یان نا ئه‌وكات ئێمه كۆده‌بینه‌وه‌و بڕیارده‌ده‌ین ئایا ده‌توانین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ین یاخود ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كات كه‌ین، وه دوا بڕیار و رێنمایی و ڕاسپارده‌كانی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی گه‌یانده هه‌ڤاڵان و داوای كرد كه پابه‌ندی ڕێنماییه نوێكان بن، به‌ڕێزیان له‌كۆتایدا جه‌ختی له‌سه‌ر دوو خاڵی به‌هێز كرده‌وه كه‌پێویسته هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن كه بریتین له، گرنگی بدان به جیلی دووه‌م و سێهه‌م له ده‌ره‌وه ئه‌و كوردانه‌ی كه خوێندیان ته‌واو كردوه له ده‌ره‌وه له دایك بوون، ده‌بێت گرنگیان پێ بدرێت ئه‌م گه‌نجانه سودیان ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی كوردستان ، بۆیه پێویسته گرنگێكی تایبه‌تیان پێ بدرێت بۆ مه‌سه‌له نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان ، وه ئه‌م گه‌نجانه له ڕێگه‌ی شاره‌زایی و ئه‌و پسپۆریه‌یی كه‌هه‌یانه ده‌توانن ببن به لۆبێكی كاریگه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ، بێ گومان ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌ورو ته‌سیریان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ولاته ، وه‌ك ڕه‌وه‌ندیی ئه‌رمه‌نی ، ڕه‌وه‌ندی چلی له ئه‌مریكا ، ڕه‌وه‌ندی ئیسرایئیلی له ده‌ره‌وه ،
له‌لایكی تره‌وه جه‌ختی كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه بجوڵینین به‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان ، له‌به‌رئه‌وه‌ی جولاندنی خه‌ڵك به‌ره‌وه سندوقی ده‌نگدان فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ ناكۆكیه سیاسیه‌كان چونكه ئه‌مه مه‌سه‌لێكی نیشتمانیه وتیشی گرنگ نیه له كه‌رتێك چه‌ند هه‌ڤاڵ كۆده‌بنه‌وه ، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا هانی خه‌ڵك بدرێت به‌ره‌و سندووقی ده‌نگ دان بڕوات ، له‌كۆتایشدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌و پێگه‌و گرنگی ناوه‌ندی نه‌رویجی له سه‌رجه‌م كایه سیاسێكاندا به‌رزنرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و كاری زیاتری بۆخواستن و سوپاسی ئاماده‌بوانی هه‌ڤاڵانی كرد،
دواتر سه‌رجه‌م به‌رپرسی به‌ش و كه‌رته‌كان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌شكرد و سه‌ره‌نج و ره‌خنه‌و پێشنیاره‌كانیان خسته‌ڕو به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌ڤاڵ سه‌عدی احمد پیره وه‌ڵامی دایه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه پاش سێ كاتژمێر به‌سه‌ركه‌وتوانه كۆتایهات.
شایانی باسه ئه‌م هه‌ڤاڵانه به‌شداربوون له‌م كۆبه‌نه‌وه‌یه
هه‌ڤاڵ هه‌ندرێن باوه‌نوری/ كارگێڕی پێشوی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه
ئاراس سۆفی به‌كر ناوه‌ندی نه‌رویج
سه‌ید نه‌جمه‌دین به‌رزنجی/ به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواچوون
نه‌به‌ز تۆفیق سه‌لیم/ به‌رپرسی دارایی
هیوا گلی / به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان
دكتۆر ڕزگار/ ئه‌ندامی ناوه‌ند و سه‌رپه‌ره‌شیاری په‌یوه‌ندێكان
مام شێركۆ/ ئه‌ندامی ناوه‌ند
نیشتیمان ته‌ها/ به‌رپرسی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌هار فه‌یزوڵا/ به‌پرسی كه‌رتی ژنان
هاوار عمر ڕه‌سوڵ/ به‌رپرسی ئامار
هه‌ورامان احمد تاوگۆزی/ به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری
شێخ وه‌هاب / به‌رپرسی كه‌ری درامێن
شوان انوه‌ر خانه‌قینی/ ئه‌ندام ناوه‌ند
نه‌وشیروان محمد تاهیر / به‌رپرسی كه‌رتی ئۆسلۆ
دره‌خشان فه‌تاح/ كه‌رتی ڕێكخستنی ترۆندهایم
كوردۆ هارونی/ به‌رپرسی كه‌رتی یاسهایم
ئاواره ئه‌مین/ به‌رپرسی كه‌رتی كریستیانساند
ئازاد به‌رزنجی/ به‌رپرسی كه‌رتی فرێدریكستاد
ڕێبین محمد/ كه‌رتی لیلله‌سترۆم
تێبینی/ به‌هۆی هۆكاری ته‌كنیكیه‌وه به‌رپرسی چه‌ند كه‌رتێك نه‌یتوانی به‌شداربێت كه هه‌ریه‌كه له‌به‌رێزان( نه‌وزاد خانه‌قینی/به‌رپرسی كه‌رتی بێرگن، شۆڕش مه‌رگه/ به‌رپرسی كه‌رتی تۆنسبێرگ/وه‌ستا جه‌مال لیمۆ/ به‌رپرسی كه‌رتی ئۆڤیك).
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03