riklam

ئێمەش خۆشین

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2020-07-19
.

.

ئێمەش خۆشین

*شانازی بە شتێکەوە دەکەین کە نەمانبووە؛ رابوردوو.

*وەزیری دادم بینی ئاشتی ھەورامی بە گون ھەڵواسیبوو، ئیتر زانیم خەوە.

*خۆزگە ئەم حکومەتە وەکو ریکلامی ناو یوتیوب سکیپ بکرایە.

*ھەنگوین ملیۆنێک سوێندی بۆ بخۆیت باوەڕ ناکات ژەھری مار ھەبێت.

*ھیوادارم سەرکردایەتیی سیاسیی کورد رۆژێ لە رۆژان ئەم میللەتە رزگار بکات لە دەست خۆی.

*لە گەڕەکی مەڵکەندی خانوویەکم بینی دەتوت خۆرھەڵاتی ناوەڕاستە و سایکس و پیکۆ بە جووتە گوویان تێ کردووە.

*رۆبەرت کوخ فەرموویەتی کورد مەسئولی وای تیایە سەد ئەوەندەی کۆرۆنا زەرورە ڤاکسینی ھەبێ.
ھەموو جارێ بیر ئەکەمەوە ئەڵێم حەزرەتی ئادەم سێوێکی خوارد ئاوامان بەسەر ھات، باشە ئەی ئەگەر ئاناناسی بخواردایە !!
لە خەستخانەی شار پۆلیسێکم لێ پەیدا بوو زۆر دڵی بەدنیا و تەعلیماتەکان خۆش بوو، دوو ماسکی بەسەریەکدا بەستبوو، خەریک بوو بڵێم مەعاشەکەت جوانە.

*ئەوندە لەسەر کەتەلۆگ دەڕوات، جومعان بە ماسکی رەشەوە دەچێ بۆ سەر قەبری نەنکی.

*لە کوردساتاندا ئەوی سەنگەرێکی لە تۆ زیاتر گواستبێتەوە ئەبێ مەترێک لە دوایەوە بڕۆی.

*ئەگەر ئەمریکا مودیری مەکتەب بێ مستەفا کازمی موراقیبی پۆلە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket