riklam

ناخۆش… ناخۆشتر

بابەتی گۆڕاو 01:26 PM - 2020-07-18
.

.

ناخۆش… ناخۆشتر

ناخۆش: فەحسەکەی خاڵە جەمالت دەرچوو، کۆرۆنایەتی.
ناخۆشتر: دوێنێ ھات بۆ ماڵتان شڵپ شڵپ ھەمووتانی ماچ کرد.

***

ناخۆش: لەسەر قسەیەکی ئاسایی خەسووت لێت بتۆرێ.
ناخۆشتر: پاش نیو سەعات ئاشتت بکاتەوە.

***

ناخۆش: پارتی حوکمت بکات.
ناخۆشتر: وڵاتەکە لەو باشتری تیا نەبێ.

***

ناخۆش: حەزت لێ نەبێ و بتنێرن بۆ کۆلیژی پزیشکی.
ناخۆشتر: بە مردوویی بۆ بەشی تەشریح.

***

ناخۆش: رەقەمی مۆبایلی خوشکەکەت لە دوکانێک ببینیت.
ناخۆشتر: بەچەقۆ لەسەر شووتییەک ھەڵکەندرابێ.

***

ناخۆش: کوڕەکەت خۆی دابێ بە قەڵبەیەکدا.
ناخۆشتر: لەسەر نەسیحەتی تۆ.

***

ناخۆش: نیوەشەو ساحێب ئوتێلەکە خەبەرت بکاتەوە بۆ نوێژی بەیانی.
ناخۆشتر: ناوت صلێوە بێ.

***

ناخۆش: سەرچاوەیەکی جێگەی سیقەت پێت بڵێ تەقریری خراپت لێ دراوە.
ناخۆشتر: تەقریرەکە ئەو سەرچاوەیە خۆی لێی دابیت.

***

ناخۆش: بڵێ من نیشتمان وەکو ئوتێلێک سەیر ئەکەم.
ناخۆش: لەڕاستیدا جەنگەڵ بێ.

***

ناخۆش: ژنەکەت ھەموو رۆژێک بە نەعل تێت بەربێ.
ناخۆشتر: ناھەقی نەبێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket