سەرۆكی پەرلەمان و ناوەندی فەرەنسای یەكێتی لەرێگای سكایپەوە كۆدەبنەوە
ی.ن.ک 10:30 PM - 2020-07-07
.
رۆژی دوو شەممەی 7 ی تەموزی 2020، د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە رێگای ڤیدۆ سكایپەوە بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی ناوەندی فەرەنسای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سیمینارێكدا بەشداری كرد.
تەوەری سیمینارەكە بریتی بوو لە (ئایا تا چەند پەرلەمانی كوردستان لەم خوولەیدا رۆڵی خۆی ئەگێرێت، بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان) چۆن ناوەندەكان بە گشتی و ناوەندی فەڕەنسا بە تایبەتی بتوانێت هاوكاری پەرلەمان بێت، بۆ دروستكردنی لۆبیی و دروستكردنی پردێكی هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی فەرەنسا و ئەوروپادا.
سەرەتای سیمینارەكە بە ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سەرۆك مام جەلال بەڕێوەچوو، پاشان دارەوان حاجی حامید بە ناوی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی د. رێوازی كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی لێكرد، كە بۆیەكەم جارە لەسەر ئاستی عیراق و كوردستان خانمێك ئەو پۆستە بگرێتە دەست.
پاشان د. رێواز وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئامادەبووان، بە درێژی باسی تەوەرەكانی باسەكەی كرد و باسی چۆنێتی كاری پەرلەمانتاری كرد بۆ چاكسازی و پێشكەش كردنی پرۆژە یاساو چۆنێتی گفتوگۆكردن و دیالۆگ لەسەر داڕشتنی یاساكان و رەنگدانەوەیان لە ناو كۆمەڵگەی مەدەنیدا و باسی لەوەشكرد كە چی بكرێت بۆ ئەوەی چۆن هەوڵبدرێت كە دیموكراسی ببێتە سەرچاوەی هەموو بڕیارەكانی پەرلەمان.
لەلایەكی ترەوە باسی لە رۆلی كوردستانیانی نیشتەجێی تاراوگەك رد سەبارەت بەوەی چۆن بتوانن كار بكەن بۆ هاوكاری پەرلەمان و دروستكردنی پردی هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانەكانی ئەوروپا بەمەبەستی ئەوەی كە بتوانرێت سوود لە ئەزموونیان لەلایەك و دروستكردنی پردی كاری هاوبەش لە هەموو رووەكانەوە لە لایەكی ترەوە، وەك چالاكی هونەری لە رێگای رێكخراوە دیموكراتییەكانەوە لە بوای ئابوری و بازرگانی و خوێندنی باڵا بۆ خوێنكارانمان.
د. رێواز باسی هەموو سیكتەر و بەرێوەبەرایەتییەكان و لیژنەكانی پەرلەمانی بەدرێژی كرد و تیشكی خستە سەر لێپرسراوێتی و ئەركی لیژنەكانی پەرلەمان، باسی لە وەشكرد كە هەر لیژنە و لێپرسراوەیەتی و سێكتەری خۆی هەیە و چاودێری دەكات، پاش سەردانی مەیدانی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، راپۆرتی خۆیان دەدەنە سەرۆكایەتی و لەسەر ئەو بنەمایە دانیشتن و كۆبونەوەكانی پەرلەمان دادەنرێن.
پاشان زۆر تەوەری دیكە وروژینران، كە یەكێك لەوانە باسكردن بوو لە پەیوەندی پەرلەمانتاری كوردستان لەگەڵ دنیایی دەرەوە و تاراوگە و بوونی پەرلەمانتار كە لە تاراوگەوە هەڵبژێدرێت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە رەوشی كوردستانیانی نیشتەجێی تاراوگە ئاگادار بن بە هەمان شێوە بۆ خوێندكارانی كوردیش.
لەو روەشەوە د. رێواز ئاماژەی بەوە كرد كە لە پەرلەمان لیژنەی پەیوەندی لەگەل تاراوگەدا هەیە و هەوڵ ئەدرێت كە لە داهاتوودا بتوانرێت ئەو لیژنەیە بتوانێت دێژە بدات بە كارەكانی، بە پەیوەندی لەگەڵ باڵوێزخانەكانی جیهان و بەسەردانی وڵاتانی ئەورووپا و رێخراوە پیشەیی و دیموكراسییەكان، كە لەماوەی رابووردودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كارەكانیان وەستاوە، هەوەها لە میانەی پرسیار و دیالۆگدا باس لە سەقامگیری ئاسایشی وڵات كرا پاش لەشكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی كوردستان، ئەمانەو زۆر بابەتی تر كە درێژیی باسیان لێوەكرا.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد، كە وڵاتی فەرەنسا دۆستێكی دێرینی كوردە و لە خراپترین دۆخەكاندا پشتوانی كورد بووە، ئێمە هەمیشە سوپاس گوزاری خۆمان لە ریگەی قونسوڵە یەك لە دوای یەكەكانی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستانەوە گەیاندووەتە وڵاتی فەرەنسا، وتیشی: هەندێك كات بە پێ گۆڕانكاری لە هەڵبژاردنەكاندا سیاسەتی وڵاتان بەرامبەر ناوچەكە سیاسەتی خۆیان وڵاتەكانیان دەگۆڕێن بەڵام، سیاسەتی فەرەنسا سیاسەتێكی جێگیرە بەرامبەر بە كورد و هەمیشە پشتوانی كورد بووە.
سیمنارەكە بە دیالۆگ و بە گۆڕینەوەی راو بۆچونی سوود بەخش لە كەشوهەوایەكی ئارام و هەستكردن بە لێپراسراوەیەتیدا بە شداربوونی ژمارەیەك لە كادران و ئەندامانی ناوەندی فەرەنسای یەكێتیی نیشتماینی كوردستان، كۆتایی هات.
PUKmedia راگەیاندنی ناوەندی فەرەنسای یەكێتی نیشتمانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

