خزمه‌تی زیاتری په‌نابه‌ران و كوردستانییان
ی.ن.ک 01:01 PM - 2020-06-08
.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، 7-6-2020، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان كۆبۆوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی ره‌وا حه‌مه نوێنه‌ری ی.ن.ك له‌یۆنان و فه‌رمان لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ك، له‌یۆنان، به‌ساتێك بێده‌نگی رێزگرتن له‌روحی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی و هێنانه‌دی ئاشتی و دیموكراسیی و چه‌ساندنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ستیپێكرد.
ره‌وا له‌وته‌یه‌كیدا رووناكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌یۆنان و به‌گرنگییه‌وه له‌و هه‌نگاوانه‌ی روانی كه هه‌ڤاڵان به‌ئاراسته‌ی تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانی رێكخستن و تواناكانیان خستۆتهگار.
ستایشی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌عدی پیره‌ی كرد كه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌رده‌م په‌رۆش و خه‌مخۆری پته‌وكردنی بنه‌ماكانی ریزه‌كانی رێكخستن بووه‌و بۆ زیاتر تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانی رێكخستن و یه‌كخستنی تواناكانی هه‌ڤاڵان چه‌ند تێبینییه‌كی بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو.
خواست و ویستی هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی یۆنانی بۆ هاوكارییكردنی كوردستانییان دوپات كرده‌وه.
سه‌عدی پیره له‌وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی یادی ٤٥ساڵهی دامه‌زراندنی ی.ن.ك و ٤٤ ساڵه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی له هه‌ڤاڵان كرد‌و، دواین گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆ‌و عیراق و ناوچه‌كه‌و جیهانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، جه‌ختی له‌پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ی.ن.ك كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی هه‌ڤاڵانی كرد كهلهرابردوودا بهلهخۆبردووییهوه كاریان بۆ پته‌وكردنی ریزه‌كانی رێكخستن كردووه له‌هه‌موو بواره‌كاندا، داوای لهههڤاڵانیش كرد خزمه‌تی زیاتری په‌نابه‌ران و كوردستانیان بكه‌ن و هاوكاریی و رێنمایی یاساییان بكه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه كارگێڕان و لێپرسراوانی به‌شه‌كانی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان هه‌ریه‌كه‌و لهوتهكانیاندا كاروچالاكیی و كێشه‌و گرفت و پرسیاره‌كانیان خسته‌ڕوو، به‌وه‌ڵامی سه‌عدی پیره كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌رێم حاجی محه‌مه‌د هه‌رێم له مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه رێكخرابوو.
PUKmedia راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌روه‌ی یه‌كێتی/ یۆنان
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

