خۆی بە قەناعەتی من
بابەتی گۆڕاو 01:27 PM - 2020-05-20
.
خۆی بە قەناعەتی من
*لەسەر لایەکی گون لێی دانیشتووە و بە دەم خۆھەڵکڕاندنەوە بیر لە داتاشینی سەبەبێک ئەکاتەوە بیکات بە عەللاگە و سبەینێ لە دیمانە تەلەفزیۆنییەکەدا موشکیلە بنێشتەخۆشەکەی کارەبای ھەرێمی پیادا ھەڵواسێت.
–کەچی خواوڕاستان مەفرەزەیەک سەبەب ھاتنە حزوری کە ئەوەندە جوان و بۆشناخ بوون خوشکی خۆیان عاشقیان دەبوون.
*سەبەبی یەکەم بە دەستکێش و دەمامکەوە دیار بوو سەبەبی تەندروستییە سڵاوێکی ھندستانیانەی لێ کرد و وتی: سەبەبەکە منم .
–من لە ترسی کۆرۆنا نایەڵم کۆرییەکان بێن، ئەگینا بە چەقەنەیەک ھەرێم ئەکەن بە لاس فیگاس.
*سەبەبی دووەم کە بە دەفتەرێک چەکی بێ رەسیدی وەزارەتی دارایی خۆی باوەشێن ئەکرد وتی تەندروستی درۆی فەرموو. خەتا بێ و ھەرچییەک بێ منم.
–مەعقولە گوێی خۆیان لەو ھەموو قەرزەی ئەحمەد ئیسماعیل کەڕ کردووە؟
*نەفەری سێھەم کە بە جلە خەتخەتەکەیدا دیار بوو شتێکی زلە لە وەزارەتی نەخشەکێشاندا بەگوڕ ھاتە پێشەوە بەڵام لە تەریقیدا ھیچی پێ نەوترا .
*چوارەمین سەبەب شتێک بوو ھەم لە ئەتڵەس ئەچوو ھەم لە خەریتەی فیدەرەکانی دائیرەی کارەبا.
-عەلاکولین بە ئیشارەت کاکەی حاڵی کرد کە جوگرافیا سەبەبی عیللەتەکەیە، بەرزی و نزمیی کوردستان ناھێڵێ عەلەتریکەکە بە عەدالەت دابەش ببێ. بەڵام کارەبا بە عەکسی ئاوەوە دایم سەربەرەو ژوور ئەڕوا فەلەبەرئەوە کارەبای گرد و شاخ و بڵندییەکان شوکور ھیچ موشکیلەیەکیان یۆخ.
*نەفەری دوای ئەو تەئریخی سەرو ریش ھاتوو بوو، سەلامی لە حازریی کرد و فەرمووی بەڕاستی ئێوە گا بە گوندا ئەناسن.
–خۆی بەقەناعەتی من ئینسان ئەگەر یەک زەڕە ئەقڵی ھەبێ ئەزانێت ھەر مەسەلەیەک بە بیست و ھەشت ساڵ حەل نەکرێت ئەبێ بە موشکیلەیەکی تەئریخی و باقی وەسسەلام.
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

