ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه كۆده‌بێته‌وه
ی.ن.ک 08:07 PM - 2020-05-17
.
دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوویی و یه‌كگرتوویی كۆتایی پێهات ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ش بووه به‌شێك له‌و گۆڕانكاریانهو كار‌و چالاكیه‌كانی خۆی به‌هۆی كۆرۆناوه له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه درێژه‌پێدا هه‌ر له‌و چواڕجێوهیهدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه‌ك به‌رپرسی نوێی ناوه‌نده‌كه ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ڕێكخست و له‌ده‌ستپێكی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا كۆمیته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی گۆڕدرا بۆ ناوهندو كۆبونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه شۆڕبونه‌وه بۆ ناوه‌ندی وڵاتان وئه‌وه‌ی له‌و كۆبونهوانهوه زانراوه به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه به‌ناوه‌ندی وڵاتانی تری وتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆرۆنا جارێ ڕێگه بهكۆڕو كۆبونه‌وه‌ی فروان نادات ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه كاره‌كانی خۆیان وه‌ك جاران به‌ڕێوه‌ده‌بن و له‌رێگه‌ی سكایپه‌وه درێژه بهكۆبونهوهكان ئه‌ده‌ن.
له‌و چورچێوه‌یه‌دا ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان ئێواره‌ی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠ له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیار‌و ڕاسپارده‌و ڕێنماییه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌دا له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به ڕێكخستنه‌كانی هه‌رێمی باشووری ئه‌ڵمانیا كرد.
كۆبونه‌وه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدان دهستیپێكردوپاشان كاروانی موهه‌ندیس به‌رپرسی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی دوای كۆنگره‌و داڕشتنه‌وه‌ی كاروچالاكیه‌كان و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئۆرگانه‌كان له‌ژێر چه‌تری یه‌كێتیدا له‌ئه‌ڵمانیاو هه‌نگاونان بۆ نوێبوونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
به‌رپرسی ناوه‌ند باسی له هه‌لوێستی پۆلاینی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی كردوو داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی بهمژدهبهخشی هه‌ستانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دڵی جه‌ماوه‌ر پێناسهكردو باسی له گۆڕانكاریه‌كان كردوو هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی نوێی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ڕونكرده‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان سدیق كرژه‌یی و سه‌روه‌ر ئیسماعیل و كوێستان نه‌جم كارگێڕانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا بیر‌و بۆچونی خۆیان ده‌ربڕی و قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای ئایندهی كاروچالاكیه‌كانی ناوه‌ندی ئهڵمانیاكرد..دواتر هه‌ڤاڵان به‌رپرس و كارگێڕانی ڕێكخستنه‌كانی هه‌رێمی باشوری ئه‌ڵمانیا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕاو سه‌رنجی خۆیان خسته‌به‌رچاوو به‌پرسیارو وه‌لام كۆبونهوهیهكان ده‌وڵه‌مه‌ندكرد.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

