riklam

پەیامەکانی ناڕەزایەتی

بابەتی گۆڕاو 11:19 AM - 2020-05-12
.

.

پەیامەکانی ناڕەزایەتی

*لە کەڵەشێرەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە:
زۆر دڵگران و بێ تاقەتین کە تائێستا چارەنووسی خوێندنی ئێمەتان یەکلا نەکردووەتەوە.

*لە چاو و برۆوە بۆ سەندیکای ھونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیریی (عەیب نەبێ بە جووتە):
تێ ناگەین ئێوە چۆن رازی ئەبن گۆرانیبێژەکان ئێمە و سنگ و بەرۆکیان ئیھمال کردووە و گۆرانی بەسەر چای ئەحمەد و برنجی مەحمودا ھەڵ ئەدەن؟!

*لە ئەربیل حکومەتلەرییەوە بۆ ریئاسەتی موحتەرەمی حکومەتی عیراق دامەت ئیفاچاتوھو:
ناڕازی و عاجزین لێتان کە مەعاشی مووچەخۆرانی ھەرێمتان بڕیوە چونکە ئەوە ئیشی ئێمەیە و حەز ناکەین تەدەخولی تیا بکەن.

*لە حزبایەتیەوە بۆ پەرلەمانچێتی:
دەبوو زیاتر دەستی پێوە بگرن. ئەو حەیایەی کە ئێوە بە دانیشتنێک بردتان بەشی سی ساڵی تری ئێمەی ئەکرد.

*لە سلقەوە بۆ فەیمەخان و بووکەکانی:
مایەی نیگەرانی و بێزارییەکی زۆری من و کولەکەی ھاوڕێمە کە دەبینین ئەوە وەفاکەتانە بڕۆن ئێوە ھەر شایستەی گەڵامێون بۆ یاپراخ.

*لە برایم خەلیلەوە بۆ باشماخ:
بەھیچ جۆرێک من و حاجی ھۆمەرانی ئاوەڵزاوام قبووڵمان نییە بە خۆت بڵێی دەروازەی نێودەولەتی. تۆ لە مەسینە و سفرەی نایلۆن بەولاوە چی ترت بینیوە کڵۆڵ؟!

*لە خەریتەی عەسکەرییەوە بۆ کتێبی جوگرافیا:
عەیب و داوەشینە بۆ تۆ کە ئەو مامۆستا داماوەت وا تێ گەیاندووە زینی وەرتێ لەسەر سنووری تورکیایە.

*لە گونی ھەلاجەوە بۆ قسەی کوردی:
بێ ئەندازە تووڕە و بێزارم لە بەڕێزت.
چۆن رێگە ئەدەیت زەلامی قەلیق و ترساو لێدانی دڵی خۆی بشوبھێنێ بە لێدانی من؟ بە راستی زوڵمە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket