بۆ ئەوە باشە بیگریت
بابەتی گۆڕاو 03:41 PM - 2020-04-26
.
بۆ ئەوە باشە بیگریت
–ئای دنیا… نەمردین ژێرەكشیمان بینی.. تۆ باوەڕت ئەكرد وابێ؟
+بەڵێ ئەی چۆن. تۆ خۆت، سەدساڵ عومرت بێ، ھەموو جارێ بۆت باس نەئەكردین ئەتگوو قسەی ئیعلام و میعلام دەستخەڕۆت نەكات. شتەكە بە تڕ بەندە.
–من وام ئەگوو؟
+تەبعەن. ماشەڵڵات لێ بێ ھەممو دەققەیەك ئەم ڕۆژەت لەبەر چاو بوو. ئەتزانی كەرێك بە پارەی بەفر بیكڕیت ئاو ئەیبات.
–كەری چی عەیبە كوڕم .خەڵك گوێی گرتووە.
+باشە لەبەرخاتری جەنابت ئەوا كردم بە گوێدرێژ.
–ئافەرم.. گوێدرێژ موسەقەفانە ترە و لەگەڵ عەولەمەشدا ھەڵ ئەكات .موشكیلەی نییە.
+ كام نەوعەیان ئەفەرمووی گەورەم؟
–فەرق ناكات دێز بێ سپی بێ عەینی شتە.
+خوا عافووت بكات ئوستاز گیان، من گوێدرێژت عەرز ناكەم. سوعالەكەم لەسەر عەولەمە بوو. عەرزم كردیت پرسیم لە گەڵ چ جۆرەعەولەمەیەكدا ھەڵ ئەكات؟
–ئەڵێی ئەئاوا بكێشم بە قوژبنی دەمتا. یەعنی چی كام جۆرە عەولەمەیە؟! عەولەمە ھەر یەك نەعی نییە؟
+نا بەگم. ئەو مەعلوماتە كۆنە. ئێستا عەولەمەی بازرگانیمان ھەیە و عەولەمەی بایۆلۆجییش.
–شتی وام نەبیستووە. ئەم بایۆلۆجییە خۆت دروستت كردووە.
+چی خۆم دروستم كردووە، خۆ من موختەبەرەكانی ئەمریكا نیم.
–نەگبەت ئەزانی چی؟! من شەو تا خواڕۆژ ئەكاتەوە سەیری قەناتە ھینەكان ئەكەم و بەقەد تووكی سەری تۆش موجەلەم لە دەلاكخانەدا خوێندۆتەوە، عەولەمەی بایۆلۆجییم نەبیستووە و تێی ناگەم.
+ قوربان گیان عەولەمەی بایۆلۆجی بۆ ئەوە درەست نەكراوە تێی بگەیت.
–ئەی؟؟؟
+ بۆ ئەوە دروست كراوە عەیب نەبێ بیگریت.
–ھەر حاڵیی نەبووم.
+ئوستاز گیان ئێستا زۆر دوور نەڕۆین مەسەلەن حەسەن زیرەك.
–ئێ؟!
+گوێی لێ بگریت خۆشترە یان بیناسیت؟
–تەبعەن گوێی لێ بگریت.
+دە عەولەمە بایۆلۆجییەكەش وایە. بەس بۆ ئەوە باشە بیگریت نەك لێی تێ بگەیت.
_چی بگرم مەلعون؟
+كۆرۆنا.
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
کوردستان 09:58 PM - 2026-07-18 -
له ساڵیادى شههیدبوونى حەسەن حهیران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

