ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له ڕێگای سكایپه‌وه كۆده‌بنه‌وه
ی.ن.ک 04:50 PM - 2020-04-19
.
ڕۆژی شه‌مه 18-4-2020، به سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به ئاماده بوونی كاك هاوار حاجی كارگێری ڕیكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونه‌وه.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی كۆبونه‌وه‌كه به ساتێك بێده‌نگی ده‌ستی پێكرد بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان، دواتر هاوار حاجی ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده بوان ڕونكردوه و باسی ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده بوان كرد، له دوای به‌ستنی كۆنگره و گۆڕان كاریه‌كانی ئه‌م دوایه، ده‌مان ئه‌وێت ڕاوسه‌رنجی ناوه‌نده‌كان بزانین، بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گشتگیربۆ پێشخستنی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و ئایندهی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه دروست بكه‌ین.
دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه سڵاوی گه‌یانده سه‌رجه‌م ھه‌ڤاڵانی ناوه‌نده‌كان هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له په‌تای ڤایرۆسی كرۆنا ڕزگارییان ببێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به كۆبونه‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێگرتن له ھه‌ڤاڵانی ئۆرگانه‌كان و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه.
پاشان به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ركه‌وتنی گۆنگره‌و بڕیاره‌كانی كۆنگره كه یه‌كێك له بڕیاره گرنگه‌كانی فراوانكردنهوهو گرنگیدان به ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و گۆڕینی ئۆرگانه‌كه بۆ مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیه له ده‌ره‌وه له ناو ئه‌م مه‌كته‌به‌دا، خۆش حاڵی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه ناوه‌ند له‌سه‌رجه‌م وڵاته‌كان شوێنی كۆمیته‌كان ده‌گرێته‌وه و سه‌رجه‌م ئۆرگانه جیاوازه‌كان و ئۆرگانه سه‌ربه‌خۆكان نامێنن و دێنه ژێرچه‌تری ناوه‌ند.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆنگره نوێكردنه‌وه‌و دووباره هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێیه بۆ مه‌كته‌به‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڵام به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپاراستن له به‌ڵای كۆرۆنا بابه‌تی گۆڕانكاری و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نوێی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه وه‌ك و سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كان ده‌مێنێته‌وه بۆ دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیانی دوای كۆرۆنا بۆیه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا:
ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌ره‌وه به‌رده‌وامبن له كاره‌كانیان، هه‌تا گۆڕانكاری و ته‌شكیله‌ی نوێی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه وه‌كو هه‌موو مه‌كته‌به‌كانی تر گۆران كاری به‌سه‌ردا دێت،هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كان له ڕێگای سكایپه‌وه درێژه‌ی ده‌بێت بۆ چۆنێتی ڕێكخستنی كاروباری ده‌ره‌وه‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌موو ئه‌ركه حزبیه‌كان،له كۆتایی قسه‌كانیدا لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كانی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه یه‌كێتی بۆ هه‌موانه پێویسته دڵی ئه‌و هه‌ڤالانه ئاشت بكه‌ینه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌گه‌ر له ماوه‌كانی ڕابردوو وازیان له یه‌كێتی هێنابێت یان به جۆرێك زویربوون.
دواتر ده‌رگای گفتگۆ كردن بۆ ھه‌ڤاڵانی ناوه‌نده‌كان كرایه‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه زیاتر له چوار كاتژمێری خایاند سه‌رجه‌م هه‌ڤالانی ئاماده بوو گفتوگۆیه‌كی ههڤالانهیان له شێوه‌ی پێشنیار بۆ ئایندهی یه‌كێتی خسته‌ڕوو .
ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێك هاتبوون له به‌ڕێزان.
هه‌ڤاڵ هاوار حاجی - كارگێڕی ڕێكخستنه‌كان
هه‌ڤاڵ ئاراس مسته‌فا – ناوه‌ندی نه‌رویچ
هه‌ڤاڵ په‌یمان حه‌مه تاته – ناوه‌ندی سوید
هه‌ڤاڵ جه‌بار جومعه – ناوه‌ندی فیله‌ندا
هه‌ڤاڵ هوشیار ده‌ربه‌ندی – ناوه‌ندی دانیمارك
هه‌ڤاڵ سیروان به‌رزنجی – ناوه‌ندی ئوسترالیا
هه‌ڤاڵ ساجده والی – ناوه‌ندی ئه‌مریكا
هه‌ڤاڵ د. خه‌سره‌و نانه‌كه‌لی – ناوه‌ندی كه‌نه‌دا
هه‌ڤاڵ قه‌یس قاسم – ناوه‌ندی به‌ریتانیا
هه‌ڤاڵ به‌ڕێز فارس _ ناوه‌ندی هۆڵندا
هه‌ڤاڵ كاروان موهه‌ندیس – ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا
هه‌ڤاڵ داره‌وان حاجی حامید – ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا
هه‌ڤاڵ ئارام ئه‌حمه‌د – ناوه‌ندی ئیتالیا
هه‌ڤاڵ فه‌رمان هیران – ناوه‌ندی یۆنان
ھه‌ڤاڵ ئاسۆ ڕۆژبه‌یانی- تێكۆشهرهدێرینهكان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

