دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
ی.ن.ک 09:28 PM - 2020-03-05.
بە ئامادەبوونی چەندین لایەنی سیاسی کوردستانی و عیراقی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ( ٤ /٣ /٢٠٢٠ ) و بە بۆنەی ساڵیادی شەهید بوونی شەهیدی مینبەر ( سەید محەمەد باقر محسین حەکیم ) و شەهیدانی عیراقی ڕێو ڕەسمێك لە کۆبنهاگن بەڕێوەچوو.
ڕۆژی شەهیدی عێراقی کە ساڵانە لە دانیمارك لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و ڕەوتی حیکمەوە دەکرێتەوە تیادا بانگهێشتی لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەکەن بۆ یادکردنەوەی تەواوی شەهیدان وەك شەهیدی مینبەر سەید محەمەد باقر محسین حەکیم وشەهیدانی هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی و تەواوی ئەو هێزانەی کە قوربانیان داوە لە شەڕی ئازادکردنی عێراق بەرامبەر تیرۆریستان.و داگیرکەران.
لەم مەڕاسیمەدا بە درێژی باس لە قۆناغەکانی ئازادکردنی عێراق و قوربانی دان لەو پێناوەدا کرا وە تیشك خرایە سەر ڕۆڵی ئەو هێزە سیاسیانەی کە هەمیشە کاریگەریان هەبووە لە بواری سیاسی و سەربازیدا ، وە ڕۆڵی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخێنرا .
لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئامادەکارانی ئەم مەڕاسیمە شاندێك بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیمارك کە پێکهاتبوون هەریەك لە هەڤاڵان ( سەباح فاروق و هوشیار محمود) ئامادەبوون وە پەیامی ماتەمیینی کۆمیتەی ڕێکخستنیان گەیاندە ڕێکخەرانی ئەم یادە کە تیایدا وێڕای سوپاس بۆ بانگهێشت کردنەکە ئاماژە کرابووە سەر ڕۆڵی کورد لە عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا کە کورد هەمیشە هەوڵی داوە دژی داگیرکەران بووەستێتەوە و ویستوویەتی ئاشتی و ئارامی و سەقام گیری لە عێراقدا بەدی بێنی ، بۆ ئەو ئامانجەش قوربانی زۆری داوە چەندین ڕۆڵەی بەخشیوەتە ئەم نیشتیمانە .
لەکۆتایدا پاش خوێندنەوەی سەرجەم ئەو پەیامانەی کە لەلایەن هێزولایەنە سیاسیەکانەوە هاتبوون یادەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
PUKmedia راگەیاندنی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی دانیمارک
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09