riklam

پێش من

بابەتی گۆڕاو 02:48 PM - 2020-02-23
.

.

پێش من
درۆ:پێش من کێی لێ بوو ئێرە؟
ژووری کۆبوونەوە:درۆیەکی تر
*********
وڵات:کێ و کێت لەگەڵدایە؟
ئەیدز:تلیاک و لەشفرۆشی
**********
گەراجێکی عەرەبانە:جاران ئێرە چی بوو؟
گەڕەکی سەرچیمەن:ماڵی ئەشرافێکی شار
***********
نالی: دوای من فەقێکان ئێستا خەریکی چین؟
مجەورەکەی خانەقا: قوربان پەبجی
**********
کاوتسکی:سۆشیاڵ دیموکراتتان چی لێ کرد؟
کورد:کردمان بە سینەما
**********
کوردایەتی:دوای من چی کۆتان ئەکاتەوە؟
حیزبەکان:دەسکەوت
**********
ئەمین زەکی بەگ:شوێنەکەی من ئێستا کێی لێ یە؟
پەڕلەمان:کۆمەڵێ گۆرانیبێژ
**********
پارە:کێ زووتر لە تۆ ماڵی ئەبێ؟
خورماخۆرە: ڕۆشنبیر
**********
خەم:پێش من پڕبووی لە چی؟
دڵ: لە ھیوا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket