riklam

بەڤیدیۆ..دۆزینەوەیەکی دەگمەن لە ئەشکەوتی شانەدەر

شوێنەوار‌‌ 06:18 PM - 2020-02-19
.

.

لە ئەشکەوتی شانەدەر پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەدۆزرێتەوەو زانایەکی بەشی ئاسەواری زانکۆی کامبریدج رایدەگەیەنێت،دەستکەوتنی بەڵگەیەکی سەرەکی لەم جۆرەی نیاندەرتاڵ لەم شوێنە بەناوبانگەدا، بواری بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای نوێ دەڕەخسێنێت.

پاش ماوەیەک لە هەڵکەندن و لێکۆڵینەوە، زانایان ئێسکەپەیکەری بەشی سەرەوەی مرۆڤێکی نیاندەرتاڵیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ 70 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو مرۆڤەکە ناونرا شانەدەر Z باوەڕدەکرێت لە تەمەنی 40 یان 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کردبێت و نێژرابێت، لەوەدەچێت لەسەر نەریتی ئەوکات نێژرابێت و گوڵیش بۆ ناشتنەکەی بەکارهاتبێت.

توێژەرانی زانکۆی کامبریدج دەڵێن: ئەم دۆزینەوە نوێیە دەرفەتێکی دەگمەنە بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای نوێ بۆ تێگەیشتن لە (شێوازەکانی مردن)ی مرۆڤی سەرەتایی و ئایا مرۆڤی سەرەتایی گۆڕیان هەڵکەندوە؟

لەو بارەیەشەوە دکتۆر ئیما بۆمیروەی لە بەشی شوێنەوار لە زانکۆی کامبریدج کە ئامدەکاری سەرەکی پەیپەری توێژینەوەکەیە سەبارەت بەم دۆزینەوەیە دەلێت: دەستکەوتنی بەڵگەیەکی سەرەکی لەم جۆرەی نیاندەرتاڵ لەم شوێنە بەناوبانگەدا، بواری بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای نوێ دەڕەخسێنێت بۆ دۆزینەوەی هەموو لایەنەکان هەرلە DNA ەوە تا دەگاتە پرسیارە کۆنەکان سەبارەت بە شێوازەکانی مردنی مرۆڤی نیاندەرتاڵ، هەروەها پرسیاری ئەوەی ئایا ئەو جۆرە مردنانە هاوشێوەی مردنی ئەمڕۆن؟

کەنعان موفتی، بەڕێوەبەری پێشووی شوێنەواری کوردستان باسی ئەو دۆزینەوەیەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها لە کوردستان سێ هەزار و 123 شوێنەواری مێژوویی هەن.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket