دانیمارك.. سیمینارێك له شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
تاراوگە 11:11 PM - 2020-02-15
.
ڕۆژی شه‌ممه 15/2/2020 له شاری هۆڕسنس سیمنارێك بۆ په‌رله‌مانتاری دانیماركی ( سۆران سۆنۆگۆ) سه‌ربه‌حیزبی ئینهیزلیستن سازكرا.
به به‌شداری نوێنه‌رانی پارت ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ئه‌ندامانی حزبی ئینهیزلیستن سیمناره‌كه به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا په‌رله‌مانتار باسی سه‌ردانه‌كانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كرد له دوو قۆناغی جیاجیادا وه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه ڕوویانداوه له‌م ماوه‌یه‌دا كه ڕۆژئاوای كوردستان توانیویه‌تی به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت و چه‌ندین دام و ده‌زگای دامه‌زراندووه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری باسه‌كه‌یدا باسی له دواین سه‌ردانی كرد كه له دیسه‌مبه‌ری ساڵی٢٠١٩ بووه بۆ ڕۆژئاوا كه دوای هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه توركیا ناوچه‌كه‌ی شێواندووه وه به‌ناوی دروست كردنی پشتێنه‌ی ئه‌منیه‌وه دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕیوه وه ئامانجی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌ریه‌ی هه‌یه ته‌واو نه‌یهێڵن وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره‌و دهربهدهربكهن له زێدی باوباپیرانیان.
دیاره به‌ناوی كۆمیته‌ی هاوكاری حیزبه كوردستانیه‌كانه‌وه شاندێك به‌شداری ئه‌و سیمیناره‌ی كرد كه به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (وشیار جلال ده‌ربه‌ندی ) لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی له دانیمارك به‌شداربوو ، شانده‌كه نامه‌یه‌كیان دایه ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه چه‌ند داخوازی و پێشنیاری له خۆگرتبوو بۆ زیاتر داكۆكی كردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كه له ڕێگه‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه بتوانن له په‌رله‌مانی دانیمارك وه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داكۆكی زیاتر له گه‌لی كورد بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه و پێشێل كاریه‌ی كه به‌رامبه‌ری ده‌كرێت وه ڕای گشتی ئه‌وروپی وه جیهانی بێ ده‌نگه لێی.
دیاره حیزبی ( ئینهیزلیستن ) وه‌كو پاڵپشتێكی به‌هێزن بۆ سۆشیال دیموكراته‌كان كه ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته وه زۆر داكۆكی له مافی كورد ده‌كه‌ن به‌گشتی و له ڕۆژئاوا به تایبه‌تی.
له به‌شێكی تری سیمیناره‌كه كه ته‌رخان كرابوو بۆ ( دانا ئه‌لیاسی ) وه ( هه‌ژار ده‌شتی ) بۆ ئه‌وه‌ی باسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه چه‌وسانه‌وه‌كانی ڕژێمی ئێران كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ده‌یكات وه ڕۆژانه چه‌ندین كاری نا مرۆڤانه ئه‌نجام ده‌درێت به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌كانی كه كورد بێ به‌شه له كه‌مترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی .
له كۆتاییدا وه‌فده‌كه‌ی كۆمیته‌ی هاوكاری حیزبه كوردستانیه‌كان سوپاسی حیزبی ( ئینهیزلیست) یان كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و سیمیناره‌كه به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی دانیمارك
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

