دیداری یانه‌ی كوردیی"میدیـــــا"ی هۆڵه‌نداو ڕێكخراوی كوردیپێدیا
تاراوگە 10:01 AM - 2020-01-30.
له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ و وه‌رزی نوێی چالاكییه‌كانی یانه‌ی كوردیی "میدیـــا" له هۆڵه‌ندا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 25-01-2020 كات14:00 دووی پاشنیوه‌ڕۆ یانه‌ی كوردیی "میدیــــا" له شاری ده‌نهاخ ، به‌یه‌كگه‌یشتن و دیدارێكیان له‌گه‌ڵ ستافی ڕێكخراوی كوردیپیێدیا به ئاماده‌بوونی هاوڕێ باخه‌وان سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه و هاوكارانی جوان عومه‌ر ئه‌حمه‌د، مانوو به‌رزنجی و به‌ناز جۆڵا له شاری ده‌نهاخ ڕێكخست.
سه‌ره‌تا هاوڕێ باخه‌وان خۆی ناساند و باسی چۆنێتی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی كوردیپیێدیای كرد و به‌شداری خۆیانی له ماوه‌ی دووانزه ساڵی ڕابردوودا كرد، كه ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه، له ئه‌رشیفكردن و تۆماركردنی كتێب و دۆكۆمێنت و مێژووی كورد، كوردیپیێدیا له‌ساڵی 2008 له لایه‌ن هاوڕێ باخه‌وانه‌وه دامه‌زراوه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوڕێ باخه‌وان له داتشۆیهكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاری چییه؟ سه‌رچاوه‌كانی چین؟ بۆچی گرنگه، چۆن به‌ڕێوه‌یده‌به‌ین و ده‌یپارێزین!
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، كوردیپێدیا وشه‌یه‌كی لێكدراوه و له كوردی و پێدیا پێكهاتووه. وشه‌ی پێدیا، وشه‌ی دووه‌می وشه‌ی لێكدراوی گریكیی ئهنسیكلۆپێدیایه (encyclopedia) كه به‌واتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشه‌ی كوردیپێدیاش له‌وه‌وه داتاشراوه و ده‌كرێت واتای كوردناسی، كوردیناسی یان كوردزانین یاخود زانیاریی كوردی بدات. بۆ یه‌كه‌مجار وشه‌ی كوردیپێدیا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كوردیپێدیاوه ئافرێندراوه.
سه‌رچاوه‌كانی كوردیپێدیا -ئه‌و تۆمارانه‌ی كه هاوكارانی كوردیپێدیا له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌كانی ئنته‌رنێت ده‌یدۆزێته‌وه‌و له‌یه‌كێك له‌پۆله‌كانی كوردیپێدیادا چڕوپڕیدهكاتهوه و هه‌ندێكجاریش هه‌وڵی گۆڕینی ڕێنووسه هه‌ڵه‌كانی ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی دروست تۆماریدهكاتهوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی ناوه‌ڕۆكی بابهتهكان بكرێت. هه‌ر بابه‌تێك له هه‌ر ماڵپه‌ڕێكه‌وه وه‌ربگیرێت، وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی زانستی ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه له لیستی سه‌رچاوه‌كه‌دا تۆمارده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه میوانانی كوردیپێدیا بۆیاندهنێرن و له‌ڕێی فۆڕمی تۆماركردنی بابه‌تێكه‌وه ئاماده‌ده‌كرێت. هه‌ر بابه‌تێك له‌لایه‌ن هه‌ر میوانێكهوه به‌ده‌ستیان بگات، ناوی ئه‌و میوانه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بابه‌ته و هه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێت ناوی له لیستی سه‌رچاوه‌كانی كوردیپێدیادا ببێت، ناوی تۆمار ناكرێت، به‌ڵام لای خۆیان پارێزراوده‌بێت.
- ئه‌و نامه تایبه‌تییانه‌ی كه به‌ده‌ست كوردیپێدیا ده‌گه‌ن و په‌یوه‌ستن به ژیان و كارنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌خوازن وه‌ك بابه‌تێك بێنه نێو كوردیپێدیاوه، تۆمارده‌كرێت.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هاوكارانی كوردیپێدیا له دوو توێی بڵاوكراوه‌كاندا ئاماده‌یده‌كه‌ن و چڕوپڕیدهكهنهوه و پۆلێنی ده‌كه‌ن و پاشان تۆمارده‌كرێت.
- هه‌روه‌ها ئه‌و دیمانانه‌ی كه هاوكارانی كوردیپێدیا له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌مه‌به‌ستی نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیی كه‌سێك، شوێنێك، رێكخراوێك، بڵاوكراوه‌یه‌ك یان هه‌ر شتێكی تری په‌یوه‌ست به كوردستان و كورد، تۆمار ده‌كرێت و په‌خش ده‌كرێت.
- ته‌واوی بابه‌ته‌كانی پۆلی ڕێكه‌وت و رووداو (كڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010 له داتابه‌یسی هاوڕێنامه‌وه وه‌رگیراوه، كه كتێبێكی (هاوڕێ باخه‌وان)ه به ناونیشانی هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد –چاپی یه‌كه‌م – بنكه‌ی چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م - زنجیره (16) - چاپخانه‌ی روون – سلێمانی – 1999 بڵاوبۆته‌وه.
هه‌ر تۆمارێك بێته نێو كوریدپێدیاوه، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندیی به كوردستان و كوردستانییانهوه هه‌یه، هیچ بابه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه تۆمار ناكرێت. له‌و تێڕوانینه‌وه هه‌ندێكجار ژیان و كارنامه‌ی كه‌سێكی ناكورد ده‌بینیت، ئه‌و كه‌سه یان كوردناسه و خاوه‌نی باسێكه له‌سه‌ر كورد یان كوردستانییه، یاخود په‌یوه‌ندیی به‌ڕووداوێكی كوردستانییه‌وه هه‌یه.
كوردیپێدیا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ویكیپێدیا و هه‌ر رێكخراوێكی تره‌وه نییه، پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌ركێكی تایبه‌تیی رێكخراوی كوردیپێدیایه.
له كۆڕه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌ك له‌م داتابه‌یسه‌دا بۆ به‌ڕێزتان گونجاو نییه و ناخوازن له ناو كوردیپێدیاببێت، ئه‌وا ستافی كوردیپێدیای ئاگاداربكه‌نه‌وه.
كوردیپێدیا هه‌ر زانیاری و وێنه‌یه‌ك له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرێت، بۆ مه‌به‌ستێكی بازرگانی به‌كاریناهێنێت و هه‌میشه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پاكژكردنی بابهتهكان و وه‌رگێڕانی ساڵه كۆچی و هه‌تاوییه‌كان بۆ ساڵی زایینی به‌شێوه‌یه‌كی دروست، داواكاری له هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانمان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
خوازیارین هه‌ر زانیارییه‌ك له كوردیپێدیاوه وه‌ربگیرێت، پێویسته ناوی سهرچاوهكهیی و ناوی كوردپێدیای له‌سه‌ر بنووسرێت. ماڵپه‌ڕ و داتابه‌یسی كوردیپێدیا به دۆت نێت - C شاڕپ و SQL به‌تایبه‌ت بۆ ڕێكخراوی كوردیپێدیا ئاماده و به‌رنامه‌كراوه، به‌رده‌وامیش له باشكردن و گه‌شه‌كردندایه. ڕۆژانه له‌سه‌ر دوو سێرڤه‌ری جوودا بهكئهپی داتا و وێنه‌كان ده‌كرێت، تاوه‌كو پارێزراوبن له‌هه‌ر هێرشێكی هاكه‌ره‌كان!.
ماڵپه‌ڕی كوردیپێدیا له‌سه‌ر براوسه‌ره‌كانی ئنته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر، فایه‌ر فۆكس، سه‌فاری، ئۆپێرا و گووگڵ كرۆم به‌ته‌واوه‌تی تێست كراوه و به‌بێ كێشه كارده‌كات.
به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هاوكارانمان له كوردستانه‌وه، كوردیپێدیا له رۆژی 11-11-2013 بووه ڕێكخراوێكی فه‌ڕمی و له هه‌ولێر له فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا.
ئێستا كوردیپێدیا به هه‌وڵی دڵسۆزانی پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردیی و بانكی زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی كورده!
هاوكارانی كوردیپێدیا:
بریتین له: هاوڕێ باخه‌وان، مان‌و به‌رزنجی، جوان عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌ریاس ئه‌حمه‌د، به‌ناز جۆڵا، ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح، ڕۆژهات سه‌عید، هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، ڕه‌وه‌ز جه‌لال ئه‌مین، ئاراس ئیلنجاغی، نالیا ئیبراهیم، زریان سه‌رچناری، شكۆ حه‌مه‌د شێخانی، گه‌لێكی تر.
دامه‌زرێنه‌ری كوردیپێدیا: له‌سه‌ره‌تاوه هاوڕێ باخه‌وان بووه.
له كۆتاییدا جوان عومه‌ر ئه‌حمه‌د، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی ستافی كوردیپێدیا و له به‌ریتانیاوه به تایبه‌تی بۆ ئه‌م دیداره هاتبوو، پاش خۆناساندن تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی خۆیی و ورده‌كاری ئیشكردنی له ناو كوردیپێدیادا و كاره‌كانی بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌یی و پێشخستنی زیاتری كاره‌كانی ڕێكخراوی كوردیپێدیا و باشتركردنی داتابانكهكهی.
خاتوو جوان له وڵات وه‌ك مامۆستا له بواری په‌روه‌رده كاری كردووه و بڕوانامه‌ی له پێداخۆخۆیدا له ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهیناوه له بواری گرێ ڕهفتارێكانی منداڵاندا. ئێستا ئه‌ندامی كارای رێكخراوی كوردیپێدیایه.
له دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بووان بهشدرییهكی ڕاسته‌وخۆیان له گفتوگۆكاند كرد و پرسیاری ڕووبه‌ڕوویان ئاڕاسته‌ی لێپرسراوانی ڕێكخراوی رێكخراوی كوردیپێدیا كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه ئه‌م دیداره ده‌سپێكێكی باش و سه‌ركه‌وتووی ساڵی نوێیه.
PUKmedia سه‌ردار فه‌تاح
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08