riklam

ھەرچییەک

بابەتی گۆڕاو 03:46 PM - 2020-01-29
.

.

ھەرچییەک
*پیاو ھەرچییەکی بەسەر بێ ژن ئەڵێ ئەوە خوای من
*قاز ھەرچییەکی لێ بکەی تامی قەل نادات
*ھەرچییەک باس بکەی کورد لێی ئەزانێ
*عێراق ھەرچییەکی بۆ بکەن تازە فت
*ھەرچییەکت بێ دکتۆر ئەڵێ بڕۆ ئەشیعەیەکی تەنوری بگرە
*یەکێتی ھەرچییەکی لێ بکەن خەتای خۆیەتی
*ھەرچییەک لە مشک بێ ئەچێتە برنجی بایەعییەکەوە
*لە ئێران ھەرچییەک ئێکسپایەر بێ ئەیکەن بەم دیودا
*تەلەبەی نەگبەت ھەرچییەک تەرک بکات لە ئیمتیحاندا دێتەوە
*لەم وەزعەدا ھەرچییەک بڵێی خراپە
*گەنجی ئێستا ھەرچییەک ببینێ سێڵفییەکی لاوە ئەگرێ
*ھەرچییەک لێی ئەترساین ھاتە ڕێمان
*لە بازاڕدا ھەرچییەک ئەبینی ھاوردەیە
*پەڕلەمانتار ھەرچییەک ئەخوات ئەیکات بە قسە
*حکومەت قەشمەری بە ھەرچییەک بکات لیجنەی بۆ دائەنێ
*پارتی ھەرچییەکی بوێت بۆی ئەچێتە سەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket