riklam

ئیدگارەکان

بابەتی گۆڕاو 02:33 PM - 2020-01-28
.

.

ئیدگارەکان
*ویستم باسی ڕازەکانمت بۆ بکەم کەچی سەیر ئەکەم خۆت یەکێکی لە ڕازەکان-ئیدگار ئالان پۆ-
*ویستم بڵێم داد و بێداد لەدەست ئەوھەموو بێ مەوقیفانە،کەچی خۆت لە ھەموویان بێ مەوقیفتری-ئیدگار ئەندام کۆنگرە-
*خەریک بوو بڵێم ھەرچی ھەڵئەسێ خۆی کردووە بە نووسەر، بیرم نەبوو تۆش بەخێرێ نووسەریت_شێخ ئیدگار بەرزنجی-
*بەتەما بووم بڵێم عەیبە جادەی ناوشار چاڵی تیا بێ ،کە سەیر ئەکەم خۆم لە ھەموان خراپترم-ئیدگار ئالان شەستی-
*ھات زەمی بندیوارمان لا بکات،نەیزانی خۆمان نیوەمان بندیوارین-ئیدگار ئالان چاکسازی-
*ویستم باسی زیانی مشەخۆرەکانت بۆ بکەم،خەیاڵم نەبوو باوکت سیاسەتمەدارە-ئیدگاری زیندەوەرزانی-
*ویستم وەسفی بەرھەمەکانی شیرت بۆ بکەم،کەچی تەماشا ئەکەم سنگت پەنیری کوردی یە-ئیدگار ئالان بەربەلەدێکە-
*دووسەعات باسی خەتەری ئیرھابم بۆ کرد، خەیاڵی ئەوەم نەبوو کوڕە بچکۆلەکەی ناوناوە ئوسامە-ئیدگار ی دابڕان-
*ویستم بڵێم ئەم سەروەتەم لە باوکی ڕەحمەتیمەوە بۆ بەجێ ماوە،کەچی تەماشا ئەکەم ساحێب ماڵەکۆنەکەمان بەرامبەرم دانیشتووە-ئیدگاری تازەپیاکەوتوو-
*ویستم باسی سەروەرییەکانی ڕابوردوو بکەم،کەچی سەیر ئەکەم خۆت یەکێکی لە کەمئەندامەکانی شەڕی ناوخۆ-ھەڤاڵ ئیدگار-
*ویستم بڵێم ھەق نی یە ئینسان وەکو مەڕ بێ،کەچی وتیان مااااع-ئیدگاری ڕەنج بە خەسار-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket