زانیاری لەبارەی ئەو یەختەی ژمارەیەك كورد تیێدا گیانیان لەدەستدا
تاراوگە 10:31 PM - 2020-01-17
.
دوای ئەوەی یەختێك كە 53 كۆچەری هەڵگرتبوو، بەنیازبوو بگاتە كەنارەكانی نزیك ئیتالیا، لەنزیك دورگەی پاكسوس لەنێوان سنووری ئاوی یۆنان و ئیتالیا نقوم بوو، ژمارەیەك كۆچەر گیانیان لەدەستداو، ژمارەیەكی دیكەش بێ سەروشوێن بوون.
ژمارەیەك لەقوربانییەكان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، ئەو كارەساتە تراژیدییە لەنێوخۆی یۆنان كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو بەپێی دواین هەواڵی پەیوەست بەو پرسەوە، تا ئێستا تەرمی 12 كۆچبەر دۆزراونەتەوە، لای خۆشییەوە رەوا بابان نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، دوای كارەساتەكە، كەسوكاری سەرنشینانی یەختەكە بۆ زانینی هەواڵی رۆڵەكانیان پەیتا پەیتا پەیوەندییان پێوە دەكەن، ئەویش لای خۆیەوە هەموو تواناكانی خستۆتەگەڕ بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی هەموو سەرنشینەكانی یەختەكە كە بەداخەوە زۆربەیان كوردن و خەڵكی هەرێمی كوردستانن.
كاردانەوەی رووداوەكە لەیۆنان
سەرچاوەكانی هەواڵی رەسمی یۆنان بڵاویانكردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نقوم بوونی یەختەكە لە بەرەبەیانی 11ی كانوونی دووەمی 2020، بۆ رزگاركردنی گیانی كۆچەرەكان، بەپەلە شەش یەختی دەریایی یۆنان و هەلیكۆپتەرێك گەیشتنە شوێنی روداوەكە، دوای هەوڵێكی زۆر سەرەنجام هێزەكانی دەریایی یۆنان 21 كۆچەریان لەخنكان رزگاركردو تەرمی 12 كۆچەریشیان دۆزییەوە، تائێستاش نزیكەی 20 كۆچەری سەرنشینی یەختەكە بێ سەروشوێنن، ئەوەش راگەیەنرا كە هێزەكانی دەریایی یۆنان بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی چارەنووسی كۆچەرەكانی تری نێو یەختە نقووم بووەكە.
كەناڵی skay یۆنانی بڵاویكردەوە، كۆچەرە رزگاركراوەكان رەوانەی ناوچەی پرێڤێزاو ئاكتیۆ كراون و بەشێكیان بۆ پشكینینی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانە كراون، وەزارەتی دەریایی یۆنانیش لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكرد، كەشوهەوای رۆژی 11ی كانوونی دووەم ئاسایی بووەو هەواڵی نقووم بوونی یەختەكەیان لەلایەن یەكێك لەكۆچەرە رزگاربووەكانەوە پێیان راگەیەنراوە، وەزارەتی دەریای یۆنانیش لەسەرەتای رووداوەكەدا ئاماژەیكرد بەكارەساتەكەو رایگەیاند، 21 كۆچەر لەمردن رزگاركراون و تەرمی 12 كۆچەری تریش دۆزراونەتەوەو هەوڵەكانیش بۆ دۆزینەوەو ئاشكراكردنی چارەنووسی نزیكەی 20 كۆچەری دیكەی نێو یەختەكە بەردەوامە.
بەدواداچوونی كەسوكاری قوربانییەكان
دوێنێش 16ی كانونی دووەمی 2020 سەرچاوە ناڕاسمییەكان ئاماری هەموو كۆچەرە كوردەكانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنانیان بڵاوكردەوەو ئەوەشخرایەڕوو كە كەسوكاری كۆچبەرە كوردەكان بۆ زانینی چارەنوسی رۆڵەكانیان چ لەهەرێمی كوردستان و چی لەوڵاتانی تری ئەوروپاوە گەیشتوونەتە یۆنان، لای خۆشییەوە رەوا بابان نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كورستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە تراژیدییە، بە PUKmediaی رایگەیاند: بە داخەوە ئەم جۆرە رووداوە نەخوازراوانە بەردەوام لە ماوەی رابردوو رویانداوەو كارەسات و قوربانیی هاوشێوەی ئەم رووداوەی لێكەوتۆتەوە، كە تەنیا گەنجەكانمان و هاووڵاتییانی وڵاتەكەمان تێیدا دەبن بەقوربانیی.
رێگەی یاسایی بگرنەبەر
بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی دڵتەزێنی هاوشێوەی شەممەی هەفتەی رابردوو، نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆكەس و كاری قوربانیان راگەیاند و هیوای دوایین كارەساتی لەو جۆرەی خواست بۆ كەسوكارو كۆمەڵگەی وڵاتەكەمان.
هەروەها بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی تراژیدیی و نەخوازڕاوی لەوچەشنەش، داوای لەكوردستانیان كرد، بەتایبەتی گەنجەكانمان كە بۆ گەیشتن بەخواست و ئامانجەكانیان، تەنیا رێگەی یاسایی بگرنەبەر، چونكە تەنیا گرتنەبەری رێگەی یاسایی زامنی گەیشتن بەئامانجەكانیانەو زەبرێكی كاریگەریش دەبێت بۆ مایەپووچبوونی قاچاخچی و بازرگانان بەمرۆڤەكانەوە، بەتایبەتی گەنجەكانی هەرێم كە سەرمایەیەكی نیشتمانی و كۆڵەكەی پتەو تۆكمەی كۆمەڵگەی كوردەواریمان پێكدەهێنن و خەڵكی كوردستان سەرباری كۆسپ و ئاستەنگەكان، هەردەم بەگەشبینییەوە لەداهاتووی گەنجانی كوردستانی روانیوە، هەروەها وتیشی: گرتنەبەری رێگەی یاسایی كۆچەران، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان دڵ و دەروونی كەس و كاریشیان، بنەمای هاتنەدی خواست و خەونەكانیانە.
رەوا بابان ئەوەشی بۆ رای گشتی و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان روونكردەوە كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە یۆنان نییە، بەڵكو نوێنەرایەتی حزبەكان هەیەو وتیشی: ئێمەش وەكو نوێنەرایەتی (ی.ن.ك) ئەوەی كرابێت لە چوارچێوەی هەوڵ و هاوكاریی لەو جۆرە رووداوەنەدا درێغیمان نەكردووە لە خزمەت و بەدەنگەوەهاتنی هاووڵاتیانداین.
ئاماژەی بۆئەوەشكرد كە بەردەوام لەپەیوەندیدان لەگەڵ دەزگاو لایەنەكانی بەرپرسی حكومەتی یۆناندا، بۆ ئەوەی لەداهاتوویەكی نزیكدا تەرمی قوربانییەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی كەسوكاریان، هیواشی خواست روداوی لەوچەشنە دووبارەنەبێتەوە.
PUKmedia تایبەت لەیۆنانەوە
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

